كازمی له كۆبوونەکەدا روونیشیکردەوە، عێراق ساڵانێک له جه‌نگادا ژیانی بەڕێکردوە ئەم خاکە بۆتە مه‌یدانی یه‌كلایكردنه‌وه‌ی ململانێ نێودەوڵەتییەکان پاشان هه‌ندێك لایه‌ن پرسە ئاینی و نەتەوەیی و ناکۆکیەکان و دۆخی دژواری عێراقیان قۆزتوەتەوە و لە ئەجێندای سیاسی دژی عێراقیەکان بەکاریانهێناوە.
کازمی ئاماژەی بەوەکرد، جەنگ زیانی زۆری لە عێراقدا، هۆکاری سەرەکی قەیرانی
ئابوورییش بوو، چونکە لە ماوەیەکی درێژدا نەمانتوانی خۆمان دروست بکەین و لە
سوچێکدا گەمارۆ درابووین.
له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کانەوه كازمی ئاماژەی بەوەدا، ئه‌وه‌ی گرنگه به‌لایانەوە ئەنجامدانی هه‌ڵبژاردنێكی پاك و بێگه‌رده و ده‌بێت هه‌مووان یه‌ك ده‌نگ و هاوكار بن بۆ سه‌ركه‌وتنی ئه‌و هه‌ڵبژاردنه.