بۆ ئەم حزبە ئیسلامییە دژی بنەماکانی نەتەوەی کوردستانە
ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان، كه‌وتوونه‌ته په‌لاماردانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان، به‌ڵام ئه‌و قینه‌ی كۆمه‌ڵ به‌رانبه‌ر كوردستان هی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو نییه، به‌ڵكو چه‌ندان ساڵه كۆمه‌ڵ به نهێنی و ئاشكرا هه‌وڵی تێكدانی كوردستان ده‌دات.
كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان كه له‌سه‌ر بنه‌مای ئینشیقاق له ساڵی 2001 له‌سه‌ر ده‌ستی عه‌لی باپیر ئه‌میری ئێسته‌ی ئه‌و حزبه دامه‌زراوه. كۆمه‌ڵ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی به تێكده‌ری یه‌كڕیزیی نێوان حزبه ئیسلامییه‌كان داده‌نرێ، هاوكات بووه‌ته مه‌ترسییه‌كی ڕژد له‌سه‌ر تێكدانی یه‌كڕیزی كوردستان.
عه‌لی باپیر كه ئه‌میرایه‌تی كۆمه‌ڵ ده‌كات و به یه‌كێك له دارده‌سته‌كانی ئێران داده‌نرێ، له‌چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی فیلمه‌كه‌ی ئێران له‌سه‌ر رۆڵی سه‌رۆك بارزانی و هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، راسته‌وخۆ له كه‌ناڵه‌كه‌یه‌وه بڵاوی كرده‌وه.
له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا وا باسی عه‌لی باپیر كراوه كه وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌نگی له داردا دۆزیبێته‌وه، چونكه وا به خێرایی كه‌وته بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و فیلمه‌ی كه به ئاستێكی نزم به‌رهه‌م هێنراوه و له‌لایه‌ن كوردستانییانه‌وه ره‌ت كرایه‌وه.
قینی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان هی ئێسته نییه، به‌ڵكو پێشتر به‌چه‌ندان هۆكار ویستوویه‌تی هه‌نگاو بۆ تێكدانی كوردستان بنێت. له‌گه‌ڵ پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، كۆمه‌ڵ سه‌رباری حه‌وت كورسیی په‌رله‌مانی، به‌ڵام هیچ پرسێكی پێ نه‌كرا