نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / ڕای جیاواز له‌ گروپی 15 دروست بوو زانیاری ناڕاست بڵاو ده‌كه‌نه‌وه‌

ڕای جیاواز له‌ گروپی 15 دروست بوو زانیاری ناڕاست بڵاو ده‌كه‌نه‌وه‌

دوای ڕاگەیاندنی گرووپێك لەو پەرلەمانتارانەی كە هەمیشە دژایەتی كورد دەكەن و حزبەكانیشیان ئێستە لێیان بە گومانن، ئێستە لە نووسراوەكانیان پێچەوانەی یەكتر بیر دەكەنەوە، ڕۆژانە لەسەر زانیاریی ناو كۆبوونەوەكان پێچەوانەی یەكتر زانیاری بڵاو دەكەنەوە، ئەوەیش سەرەتایەكە بۆ دروستبوونی ئاراستەی جیاواز لەناو ئەو گرووپە.

ئەو گرووپە چەند ئەندامێكی هەیە لە لیژنەی دارایی، ئێستە لەسەر پشكی هەرێمی كوردستان بە پێچەوانەی یەكتر لێدوان و نووسراو بڵاو دەكەنەوە، چەندان ڕاستی بڵاو دەكەنەوە كە خۆیان پێشتر دژی بوون، ئەوەیش وایكردووە ئەو گرووپە لە سەرەتای دامەزراندنی بەرەو هەڵوەشانەوە بچێت.

هۆشیار عەبدوڵا ئەندامی لیژنەی دارایی كە پێشتر لە فراكسیۆنی گۆڕان بوو و ئێستە لە گرووپی 15یە، لەسەر كۆبوونەوەكانی لیژنەی دارایی نووسیویەتی، هاوكێشەی ناو بودجە و گفتوگۆكان بە شێوەیەكە كە نەوت و مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان، یا نەوت و پشكی هەرێمی كوردستان پێكەوە بەستراون.

باسی لەوەش كردووە، لە یاسای بودجەی 2021 دەرفەتێك هەیە كە پێدانی نەوت بگۆڕێ بۆ پشكی هەرێم و مووچە و شایستە داراییەكانی تر، ئێمە ڕوون و ڕاشكاو لەگەڵ ئەوەداین نەوت ببێتە مووچە.

لە بەرانبەردا ئەحمەدی حاجی ڕەشید كە خۆی ئەندامی لیژنەی داراییە و لە گرووپی 15یە، نووسیوویەتی بەغداد ئامادەیە هەموو مەلەفی نەوت وەربگرێت بەهەموو تێچوونەكانیەوە، ئەگەر هەرێمی كوردستان ئامادە نەبێت، ئەوا بەغدا ڕازییە داهاتی 250 هەزار بەرمیل وەربگرێت بەو نرخەی سۆمۆ دەیفرۆشێت.

ئەو نووسینە پێچەوانانەی یەكتر، سەرەتایەكی دەركەوتنی كێشەی ناو گرووپی 15یە و ئاراستە جیاوازەكانی ناو ئەو گرووپە دەردەخات، پێشبینی دەكرێت لە كاتی گفتوگۆكانیش بۆ دەنگدان بە پڕۆژەیاساكە، بۆچوونە جیاوازەكان بە ئاشكرا دەركەون.

سەید عەبدولقەهار چاودێری سیاسی،ڕاگەیاند، بۆچوونی جیاواز شتێكی ئاساییە، بەڵام ئەوەی ئاسایی نییە دوو كەس لە یەك ژووربن و لەیەك لیژنە بن، زانیارییەكان پێچەوانەی یەكتر بڵاو بكەنەوە و بۆچوونی یەكتر ڕەت بكەنەوە، كە یەكێكیان دەڵێت هەموو شتێكیان دەوێت ئەویتر بڵێت نا تەنیا 250 هەزار بەرمیل نەوتیان دەوێت.

بەپەلە

مەسرور بارزانی فەرمان بۆ تەرخانكردنی گوژمەی پێویست بۆ پڕۆژەی ماستەرپلانی هەڵەبجە دەردەكات

ئەمڕۆ پێنجشەممە 28/3/2024، ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری حكوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: “مەسرور بارزانی، …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *