كه‌ره‌وه‌ییه‌كان وه‌ك هێزێكی هاورده‌ی به‌عس به چه‌ك شه‌وانه شاره‌دێی گولاڵه‌ی سه‌ر به شارۆكه‌ی خانه‌قین ده‌كه‌نه مه‌یدانی شه‌ڕ و چه‌ندان جۆری چه‌كیان بردووه‌ته گوڵاڵه.
چه‌ند هاوولاَتییه‌كی گوندنشینی سنووری نێوان شاره‌دێكانی كوله‌جۆی سه‌ر به شارۆكه‌ی كفری و شارۆكه‌ی خانه‌قین، “وشه”یان ئاگادار كرده‌وه، به‌شێك له ئه‌ندامانی كه‌ره‌وه‌ییه‌كان كه به رۆژ حه‌شدن، به‌شه‌و داعشن هاوكاری تیرۆیستان ده‌كه‌ن.
هه‌مزه محه‌مه‌د ،ڕایگه‌یاند، هێزه ته‌ناهییه‌كانمان ئاگاداركردووه‌ته‌وه چه‌ند كه‌سێكی هۆری كه‌ره‌وه‌یی به چه‌ك هاوكاری داعش ده‌كه‌ن، له قۆڵی سێ ریانی كوله‌جۆ قه‌ره‌ته‌په و گولاڵه‌یش، ئه‌مشه‌ویش بینراون چه‌كیان بردووه‌ته گولاڵه.
لای خۆیه‌وه فه‌لاح محه‌مه‌د ئه‌فسه‌ری به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی گولاڵه، سه‌ر به پۆلیسی دیاله، براگه‌یاند، هێزه‌كانی سوپا بۆبه‌رگرتن له ئاڵۆزی و ئاراسته‌كردن و گه‌یاندنی هه‌ر هاوكارییه‌كی چه‌ك و پلانێك هێزه‌كانی سوپاوه كه‌وتنه ئاماده‌باشیه‌وه .