نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / خه‌ڵكی كه‌ركوك سه‌رۆك بارزانی كوڕی تۆین فریامان بكه‌وه‌

خه‌ڵكی كه‌ركوك سه‌رۆك بارزانی كوڕی تۆین فریامان بكه‌وه‌

هاووڵاتیانی كەركووك داوای لێبووردن لە سەرۆك بارزانی دەكەن و دەڵێن بمانبوورە ئێمە كوڕی تۆین و هەڵەمان كرد. داواشی لێدەكەن بە هانایانەوە بچێت.
پاش ئەوەی ئیدارەی سەپێندراوی كەركووك پێداگری كرد لەسەر دەركردنی هەزاران كاسبكاری ناو بازاڕە میللییەكانی ناوچە كوردنشینەكانی كەركووك، ژمارەیەك لەو كاسبكارانە گردبوونەوەیەكیان ئەنجام دا.
یەكێك لە كاسبكارەكان لە لێدوانێكیدا بۆ كەناڵی (كوردستان ٢٤) بە ناوی خەڵكی كەركووكەوە گوتی: ”ئیدارەی كەركووك ئیدارەیەكی خوێنمژە، لەم كاتەدا كە وڵاتەكە لە داڕمانە و بژێویی خەڵك خراپە، لەم كاتەدا بە بۆنەی وەبەرهێنەرێكی كورد ناوچەیەكی پیشەسازی دروست كردووە، دەیەوێ لەسەر خوێنی ئەم خەڵكە خۆی دەوڵەمەند بكات. دەڵێنە ئێمە ئێوە دەربچن لەبەر سیمای شار، كارەبا نییە، شار كەوتۆتە ژێر زبڵ. ١٠ هەزار خێزانین لەم بازاڕە، نانمان بڕدراوە“.
ئەو هاووڵاتییە گوتیشی: ”پەیامێكمان بۆ سەرۆك بارزانی هەیە، داواكارین لە سەرۆك بارزانی ئێمە خەڵكی ئەم كەركووكە وەك كوڕی خۆت، داوای لێبووردن دەكەین لە كوڕەكانی خۆت ببوورە، زۆر هەڵەبووین، زۆر داوای لێبووردنت لێدەكەین، هیوادارین لە كوڕەكانی خۆت ببوریت، چونكە تاكە دڵسۆزی كورد هەبێت سەرۆك بارزانییە، ئێمە هەڵەبووین بەرامبەری، بە هەموومانەوە داوای لێبووردن دەكەین، ئەولادی خۆتین و لێمان ببوورە. هیوادارین چارەسەرێكمان بۆ بكات، هەموو شت بە جەنابی دەكرێت، هەموو دونیا گوێی بۆ دەگرێت“.
گازاندەی ئەوەشی كرد كە ”كابرایەكی كورد پارەی داوە بە عەرەب و توركمان و هاتوون ئێمە دەردەكەن. بەرپرسانی ئەم شارە هەمووی خەریكی گیرفان پڕكردنن، شەش پەرلەمانتاری كەركووك هەن، یەكێك ناوی خۆی دەنێ كوڕە ئازاكە و یەكێك ناو لە خۆی دەنێت دڵسۆزەكە، كەسیان دیار نین. پەیاممان بۆ سەرۆك بارزانییە و هیوادارین فریامان بكەوێت، خەڵكەكە خەریكە دەمرێ لە برسان، خوای گەورە و سەرۆك بارزانی شك دەبەین“.

بەپەلە

مەسرور بارزانی فەرمانێكی لە بەرژەوەندیی خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان دا

ئەمڕۆ پێنجشەممە 25/4/2024، وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ڕاگەیاندراوێكی بڵاو كردەوە، تێیدا …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *