نوێترین هەواڵ
سەرەتا / جیهان / بایدن لەگەڵ دەستبەکاربوونی ١٢ بڕیاری گرنگ ئیمزا دەکات

بایدن لەگەڵ دەستبەکاربوونی ١٢ بڕیاری گرنگ ئیمزا دەکات

رۆن کلین” گەورە لێپرسراوی کۆشکی سپی رایگەیاندووە، راستەوخۆ دوای رێوڕەسمی سوێند خواردنەکەی، “بایدن” لە یەکەم رۆژی سەرۆکایەتی وەک ٤٦ەمین سەرۆک، ١٢ بڕیاری سەرۆکایەتی ئیمزا دەکات بۆ رووبەڕوبوونەوەی ئەو قەیرانانەی ئێستا ئەمریکا پێیدا تێپەڕ دەبێت.

لە نێو گرنگترین ئەو بڕیارانەدا، ھەڵوەشاندنەوەی بڕیاری قەدەغەی گەشتکردنی ھاووڵاتیانی ژمارەیەک وڵاتی ئیسلامییە بۆ نێو خاکی ئەمریکا، کە ئەو بڕیارە لە ماوەی دەسەڵاتی “دۆناڵد ترامپ” دەرکرابوو نیگەرانی و مشتومڕی زۆری دروست کرد و وڵاتانی “عێراق و ئێران و سوریا و سۆماڵ و لیبیا و سودان و یەمەن”ی دەگرتەوە.

ھاوکات وەک بەڵێنیدابوو لەکاتی بانگەشەی ھەڵبژاردنەکەیدا، “بایدن” ئەمریکا دەگەڕێنێتەوە نێو رێککەوتنی “پاریس” بۆ کەش و ھەوا، کە یەکێکە لەو رێککەوتنانەی “ترامپ” کشابوووە تێیدا.زانیاری نوێش دەردەکات سەبارەت بە یەکگەیشتنەوەی ئەو منداڵە کۆچبەرانەی لەسەر سنوری مەکسیک-ئەمریکا لە خێزانەکانیان دابڕێندران و ئەوەش نیگەرانی کۆمەڵی نێودەوڵەتی و رێکخراوە مرۆییەکانی لێکەوتبووەوە.

بە مەبەستی رووبەڕوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناش، “بایدن” بڕیارێک ئیمزا دەکات بۆ بەناچاری کردنی بەستنی دەمامک لە دامەزراوە فیدراڵییەکان و لەسەر ھۆیەکانی گواستنەوە لە نێوان ویلایەتەکان.

“رۆن کلین” گەورە لێپرسراوی کۆشکی سپی ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو بڕیارانە بۆ ھەستانەوەی ئەمریکا زۆر گرنگن، بە تایبەت بۆ بوژانەوەی ئابوری و کەمکردنەوەی لێکەوتەکانی کۆرۆنا، بە تایبەت کە ھەفتانە نزیکەی ٤٠٠ ھەزار حاڵەتی گیان لەدەستدان زیاتر لە یەک ملیۆن تووشبوو لە وڵاتەکە تۆمار دەکرێت.

پێشتریش “بایدن” پلانێکی بەبڕی ١.٩ ترلیۆن دۆلار پێشکەش کردبوو بۆ لەناوبردنی کۆرۆنا و خێراکردنی ھەڵمەتەکانی کوتان لە ویلایەتەکاندا.

رۆژنامەی “نیویۆرک تایمز”یش رایگەیاندووە، راوێژکارانی “بایدن” ھیواخوازن ئەو بڕیارانە بەبێ چاوەڕوانی کۆنگرێس، ببێتە ھەنگاوێکی سەرەتایی بۆ گەڕانەوەی مەزنی ئەمریکا.

بەپەلە

بەپەلە.. ماکرۆن لە داڤۆس کۆبونەوەی گرنگمان لەگەڵ مەسرور بارزانی هەبووە پشتیوانی حکومەتی هەرێمین

ئیمانوێل ماکرۆن: پشتگیری حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین و بەردەوام دەبین لە هاوکاری کردنی پێشمەرگە ئەمڕۆ …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *