نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / پەرلەمانتارە خۆفرۆشەکان ڕووی کۆمەڵگایان نەماوە

پەرلەمانتارە خۆفرۆشەکان ڕووی کۆمەڵگایان نەماوە

چاودێرێكی سیاسی رای دەگەیەنێت، پەرلەمانتارە خۆفرۆشەكانی بەغدا كە ئێستا هاوپەیمانیی ناسراو بە (هاوپەیمانیی هیوای جاشەكان)یان دروست كردووە، لەنێو كۆمەڵگەدا بەهایەكیان نییە و تەنانەت لەنێو حزبەكانی خۆشیاندا ”كەسانی بێزراون“.

محەمەد ھەمەوەندی، چاودێری سیاسی و لیوای خانەنشینكراوی پێشمەرگە، ڕاگەیاند، پەرلەمانتارە کوردەکانی بەغدا، ئەوانەی کە دژی ھەرێمی کوردستان دەجووڵێنەوە، ڕووی ناو کۆمەڵگەیان نەماوە و لەنێو حزبەکانی خۆشیاندا کەسانی شكستخواردوو و بێزراون، تەنانەت حزبەکانی خۆشیان بەھۆی کارە ئابڕووبەرانەکانی ئەو پەرلەمانتارانەوە ڕوویان نایەت جارێکی دیکە كاندیدیان بكەنەوە، بۆیە ئەوان ئێستا لەپێناو دەستکەوتی خۆیان، دژی ھەرێمی کوردستان قسە دەکەن و خۆیان بە بەغدا و عەرەبی شۆڤێنییەوە هەڵواسیوە“.

ڕوونیشی كردەوە، ئەو پەرلەمانتارە كوردانە بەھۆی پیشەکەی خۆیانەوە پەیوەندییەکی فراوانیان لەگەڵ شۆڤێنییە عێراقییەکان دروست کردووە، بەڵام ”ئەوانەی کە دژی گەلی کوردن، کاتێک دەزانن ئەو پەرلەمانتارە کوردانە بەهایان نییە و وەفایان بۆ گەلەکەی خۆیان نییە، دژی گەلی کورد بەکاریان دەھێنن، بۆیە نەیارانی کورد بەخۆشحاڵییەوە ھاوکاری ئەو پەرلەمانتارە کوردانە دەکەن، بۆ ئەوەی لەڕێگەی ئەوانەوە یەکڕیزیی گەلی کوردستان تێکبدەن، لە كۆتاییشدا پشتگوێیان دەخەن، وەك چۆن جاشەكانی پێش ئەو پەرلەمانتارانەیان پشتگوێ خستووە“.

لیوا محەمەد سابیر ھەمەوەندی، ئاماژەی بەوەش کرد، دوژمنانی کورد ھەمیشە كار بۆ ئەوە دەكەن كە لەنێو گەلی كورددا چەند کەسێکی خۆفرۆشی وەک ئەو پەرلەمانتارانە دروست ببن، تاوەكوو بە ئاسانی بتوانن دژایەتیی گەلی کورد بکەن، بە تایبەتیش كە ئەو پەرلەمانتارانە بەرامبەر بە خوێنی شەھیدان و خەڵكی کوردستان، ”سەرشۆڕن و چارەنووسیان زبڵدانی مێژووە“.

بەپەلە

وەزارەتی دارایی بڕیارێكی تازە دەردەكات

ئارام عەبدوڵا : پوول خەرجیی زۆری دەوێت، چونكە لەدەرەوە چاپ دەكرا، بۆ نموونە، پوولێك 500 …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *