نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / به‌په‌له‌: ئه‌وفه‌رمان به‌رانه‌ی دوو بۆ سێ مووچه‌یان هه‌یه‌ مانگانه‌ لێیان وه‌رده‌گیرێته‌وه‌

به‌په‌له‌: ئه‌وفه‌رمان به‌رانه‌ی دوو بۆ سێ مووچه‌یان هه‌یه‌ مانگانه‌ لێیان وه‌رده‌گیرێته‌وه‌

جێگری سەرۆكی لێژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان چەند بڕیارێکی نوێی لەسەر جێبەجێکردنی یاسایی چاکسازی بڵاوکردەوە و ئاشکرایکرد کە ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی زیاتر له‌ یه‌ك مووچه‌یان هه‌یه‌ مانگانه‌ لێیان ده‌سه‌ندرێته‌وه.
ھێڤیدار ئەحمەد، جێگری سەرۆكی لێژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاویکردووەتەوە: “407 ملیۆن دینار لە مووچەی مانگانەی 492 فەرمانبەری حکوومەت بڕدرا و 87 ملیۆن دیناریش مانگانە لە مووچەی خانەنشینی 103 حاکم کەمکرایەوە”.
ئەوەش خستووەتە روو، “ھەر فەرمانبەرێک زیاتر لە یەک مووچەی ھەبێ، ئەوا دوای ئەوەی لێی دەبڕدرێت 20٪‏ تاوەکو 49٪‏ی لە جیاتی ئەو مووچانەی وەرگرتووە، مانگانە لە مووچەکەی دەبڕدرێت، واتە ئەوەی ئەوەندە ساڵە وەریگرتووە لێ دەسەنرێتەوە”.
هەروەها جێگری سەرۆكی لێژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان دەشڵێت: “چاوەرێ بن بڕیاری زیاتر لەسەر جێبەجێکردنی یاسایی چاکسازی ده‌د‌رێت”.

بەپەلە

مەسرور بارزانی بڕیارێکی لە بەرژەوەندیی سنووری قەزای پشدەر دا

بە بڕیاری سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، بەشێکی داهاتی مەزری کێلێ بۆ پرۆژە تەواونەکراوەکانی سنووری قەزای …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *