له‌دوای بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی كوردستان له‌باره‌ی راسپاردنی وه‌زاره‌تی ناوخۆ و پێشمه‌رگه بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كاری قاچاخی و نایاسایی له مه‌رزه‌كان و رێگریكردن له بردنی قاچاخ، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی گومرگی هه‌رێم رای ده‌گه‌یه‌نێت، به ته‌واوی پشتیوانی بڕیاره‌كه‌ی حكوومه‌ت ده‌كه‌ین و هاوكاریان ده‌بین.
ساماڵ عه‌بدوڕه‌حمان به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی گومرگی هه‌رێم، ڕاگه‌یاند، بڕیاره‌كه‌ی حكوومه‌ت كه هه‌فته‌ی رابردوو له‌باره‌ی مه‌رزه‌كانه‌وه داویه‌تی، زۆر گرنگ و باشه، ئه‌و بڕیاره ئه‌گه‌ر وه‌ك خۆی له مه‌رزه‌كانی هه‌رێمی كوردستان جێبه‌جێ بكرێت، ده‌توانن كۆنترۆڵی ئه‌و دیاردانه بكه‌ن كه له كاری قاچاخی و نایاسایی له مه‌رزه‌كان هه‌یه.
ئه‌وه‌شی گوت، بڕیاره‌كه زۆر باشه، هه‌ستان به‌و كاره كاریگه‌ریی راسته‌وخۆی له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه و رێنه‌دان به باری قاچاخ و نایاسایی ده‌بێت كه ناچنه گومرگ و داهاتییان نییه، ئێمه وه‌ك گومرگ هاوكار ده‌بین و ده‌بێ ڕێككه‌وتن هه‌بێت له نێوان ئێمه و هێزه‌كه و وه‌زاره‌تی دارایی.
زیاتر گوتی، كاتێك دیارده‌ی قاچاخی كه‌م بووه‌وه، ئه‌و بارانه ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ گومرگ و گومرگ ده‌كرێن و به‌وه‌ش كاریگه‌ریی له‌سه‌ر زیادبوونی داهاتی حكوومه‌ت ده‌بێت.