ئه‌ندامێكی فڕاكسیۆنی یه‌كگرتوی ئیسلامی بڕینی زیاتر له 10 هه‌زار مووچه خۆری دووباره و سێ باره به‌شێكه له چاكسازی حكوومه‌ت ئێمه وه‌ك فڕاكسیۆنی یه‌كگرتو پشتیوانی هه‌نگاوه‌چاكسازیه‌كانی حكوومه‌ت ده‌كه‌ین.
سه‌رچنار ئه‌حمه‌د په‌رله‌مانتاری فڕاكسیۆنی یه‌كگرتوی ئیسلامی له په‌رله‌مانی كوردستان، ڕاگه‌یاند: بڕینی دوو مووچه و زیاتر به‌شێكه له‌و چاكسازیه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستی پێكردووه، له‌گه‌ڵ بڕینی خانه‌نشینی نایاسایی هه‌نگاوێكی باشه ده‌بێت له‌به‌رده‌وامی چاكسازییه‌كان له سیكته‌ره‌كان كاریگه‌ری هه‌بێت له‌سه‌ر مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان.
ئه‌حمه‌د وتیشی:پڕۆسه‌ی چاكسازی باشه و گرنگیشه ئه‌و داهاته‌ی بۆ حكوومه‌ت ده‌مێنێته‌وه له‌چاكسازی ڕای بگه‌یه‌نێت له پڕۆژه‌یه‌كی تردا به‌كاری بهێنێت،ده‌ست بۆ بڕینی مووچه پله باڵاكان ببردرێت كه به‌نایاسایی خانه‌نشین بوون.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد: ئێمه وه‌ك فڕاكسیۆنی یه‌كگرتوی ئیسلامی به هه‌موو شێوه‌یه‌ك پشتیوانی چاكسازی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین، پێویسته حكوومه‌ت چاكسازی له داهاتی نه‌وت و خاڵه سنووریه‌كاندابكات، هه‌نگاوه‌كانی چاكسازی خێراتربكرێت، ده‌ست به‌ردرێت بۆ مه‌له‌فی گه‌نده‌ڵییه‌كان گه‌نده‌ڵكاران بدرێنه دادگا.
حكوومه‌ت مووچه‌ی ئه‌و پله‌باڵایانه‌ی ڕاگرتووه كه له‌ده‌ره‌وه‌ی یاسا خانه‌نشین بووه، به‌ڕی ئێمه ده‌بێت ئه‌و پله تایبه‌تانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی یاسا خانه‌نشین بوون مووچه‌كانیان به‌ته‌واوه‌تی ببڕدرێت.
كابینه‌ی نۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان جیاواز له كابینه‌كانی ڕابردووی حكوومه‌ت باشتر هه‌نگاوی چاكسازی ده‌ست پێكردووه،له‌كاتی سوێند خواردنی كابینه‌ی نۆ له‌په‌رله‌مان سه‌رۆك وه‌زیران وتی،حكوومه‌ت قه‌رزاره.