
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 5/1/2021، فەرمانگەى میدیا و زانیاریى حکوومەتى هەرێمى كوردستان، ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كى له په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه، تێیدا هاتووه: “سبه‌ى چوارشه‌ممه 6/1/2021، لە سەرجەم دامودەزگاکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەوامی فەرمی ئاساییە و پشوو نییە”.
سبه‌ى چوارشه‌ممه، به‌هۆى یادى ڕۆژى دامه‌زراندنى سوپاى عێراقه‌وه، له داموده‌زگاكانى عێراق پشووى فه‌رمییه، به‌ڵام ئه‌و پشووه هه‌رێمى كوردستان ناگرێته‌وه.
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە