نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / روونكردنەوەیەک لە فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە

روونكردنەوەیەک لە فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە

فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان روونکردنەوەیەکی سەبارەت بە بابەتێکی چەواشەکارانەی حزبێکی ئۆپۆزیسیۆن کە لە سۆشیاڵ میدیای فەرمی خۆی بڵاویکردووەتەوە، سەر لەبەری دوورە لە ڕاستییەوە.

دەقی روونکردنەوەکە:

حیزبێکی ئۆپۆزیسیۆن بە مەبەستی چەواشکردنی هاووڵاتیانی ھەرێمی کوردستان و کەسابەتی سیاسی، بابەتێکی چەواشەکارانەی لە سۆشیاڵ میدیای فەرمی خۆی بڵاو کردووەتەوە کە سەر لەبەری دوورە لە ڕاستییەوە.

ئەم حزبە کە گوایە خۆی بە حیزبێکی موسڵمان بە خەڵک ناساندووە، هەر هیچ نەبێت پێویستە لەگەڵ خەڵکەکەی خۆی ڕاستگۆ بێت و بابەتەکان وەک خۆیان باس بکات و راستییەکان بۆ مەبەستێکی سیاسی نەشارێتەوە و رای گشتی بەلارێدا نەبات.

حکومەتی هەرێمی کوردستان لەم ساڵەدا هەشت مووچەی دابەشکردووە و ھیچ کەس و لایەنێکیش لە خۆی بە پەرۆشتر نازانێت لە دابینکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان و لای ھەموو لایەکیش ئاشکرایە کە هەموو هەوڵێکی لەوبارەوە خستووەتەگەڕ.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری
2020/12/31

بەپەلە

سەرۆك وەزیرانی عێراق پیرۆزبایی لە یەكخستنەوەی هێزی پێشمەرگەی كوردستان دەكات

سەرۆك وەزیرانی عێراق پیرۆزبایی لە یەكخستنەوەی هێزی پێشمەرگەی كوردستان كرد و رایگەیاند كە هەنگاوێكی گرنگە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *