نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / به‌په‌له‌: ئاشكرابوو سه‌رقافڵه‌ی خیانه‌ت كاران كار بۆ خیانه‌تێكی تری هاوشێوه‌ی كه‌ركوك ده‌كات

به‌په‌له‌: ئاشكرابوو سه‌رقافڵه‌ی خیانه‌ت كاران كار بۆ خیانه‌تێكی تری هاوشێوه‌ی كه‌ركوك ده‌كات

ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان ڕای دەگەیەنێت، ئێستە گرووپی 16ـی ئۆكتۆبەر بۆ زیاتر ماندووكردنی خەڵكی هەرێمی كوردستان، ئەو هەنگاوەیان دەست پێ‌ كردووە و ڕۆژانە چەندان بابەتی بێ‌ بنەما بڵاو دەكەنەوە.

سەعید هەركی ئەندامی پەرلەمانی كوردستان، ڕاگەیاند، گرووپی 16ـی ئۆكتۆبەر و خیانەتكاران ئەو كارەی ئێستە دەستیان پێ كردووە، زیاتر بۆ ماندووكردنی خەڵكی هەرێمی كوردستانە، چونكە شەڕی دەروونی لەگەڵ هاووڵاتییان دەكەن.

زیاتر گوتی، بەپێی یاسا ئەو بانگەشەیەی لەلایەن خاكفرۆشان دەكرێت كە سلێمانی ڕاستەوخۆ ڕێككەوتن لەگەڵ بەغدا دەكەن، دوورە لەكاری یاسایی و هیچ بنەمایەكی یاسایی نییە، ناكرێ لە دەرەوەی یاسا و پێوەرە نێودەوڵەتییەكانیش ئەو ڕێككەوتنە بكرێت.

ڕوونی كردەوە، تەنیا ڕێیەك هەیە بۆ ئەو جۆرە ڕێككەوتنەی خیانەتكاران، ئەویش هاوشێوەی كەركووك سلێمانیش ڕادەستی بەغدا بكەن و خیانەتێكی تریش تۆمار بكەن.

ماوەیەكە میدیاكانی 16ـی ئۆكتۆبەر و خیانەتكاران هەڵمەتێكیان دەست پێ‌ كردووە ئەگەر هەولێر و بەغدا نەگەنە ڕێككەوتن، ئەوا ڕاستەوخۆ ڕێككەوتنی سلێمانی و بەغدا دەكرێت، ئەوەیش هیچ بنەمایەكی نییە و بۆ ماندووكردنی زیاتری خەڵكە.

بەپەلە

چەند بڕیارێک لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە لەبارەی نرخی بەنزین

راگەیەنراوێک لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە: لەسەر ڕاسپاردەی ڕێزدار مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *