مامۆستایانی ئاینی باس له‌وه ده‌كه‌ن، په‌كه‌كه ده‌یه‌وێ ئارامیی كوردستان تێكبدات، له كاتێكدا قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان خاوه‌نی هێزێكی نیشتمانییه و پێویستی به هێزی ده‌ره‌كی نییه.
عیرفان نه‌قشبه‌ندی پرۆفیسۆر و ئه‌ندامی لیژنه‌ی فه‌توا، راگه‌یاند، له هه‌موو وڵاتێكدا پێویسته هێزی نیشتمانی ڕۆڵی خۆی ببینێت، له هیچ وڵاتێك رێ نادرێت هێزی ده‌ره‌كی بچێته ناو كاری هیچ وڵات یان هه‌رێمێك، هه‌رێمی كوردستانیش به‌و پێیه‌ی خاوه‌نی قه‌واره‌یه‌كی ددانپێدانراوه له ده‌ستووری عێراق، خاوه‌نی هێزی خۆیه‌تی كه هاوپه‌یمانان رێزی لێ ده‌گرن.
ئه‌وه‌شی گوت، هێزی پێشمه‌رگه ده‌یان ساڵه له هه‌وڵی پاراستنی خاك و نیشتمانی كوردستانه و بۆ گه‌یشتن به‌و ئارامییه شه‌هید و خوێنی داوه، هه‌ر هێزێك به هه‌ر جۆرێك خۆی پێشان بدات، به‌پێی یاسای وڵاتان و یاسای وه‌زاره‌تی ناوخۆ رێ پێنه‌دراوه، مه‌به‌ستیش لێی په‌كه‌كه‌یه.
ڕوونی كرده‌وه، ماوه‌یه‌كه چه‌كدارانی په‌كه‌كه خه‌ریكی نانه‌وه‌ی ئاژاوه و كێشه‌ن به ئاراسته‌ی تێكدانی دۆخی ته‌ناهیی ناوچه‌كه له‌و دۆخه‌ی ئێسته كه هه‌مووان به چاره‌سه‌ركردنی سه‌رقاڵن.
لای خۆیه‌وه ئه‌حمه‌د قامیشی مامۆستای ئاینی له سلێمانی به “وشه”ی راگه‌یاند، زانایانی ئاینی له‌گه‌ڵ ته‌ناهی و پاراستنی ته‌ناهیی كوردستاندان، هه‌ر هێز و لایه‌نێك بیه‌وێ ئارامی كوردستان تێكبدات، شتێكی خراپه و باش نییه.
چه‌كدارانی په‌كه‌كه ناوه‌ناوه له هه‌رێمی كوردستان ده‌ست به دروستكردنی ئاژاوه و پشێوی له سنووری ئامێدی و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی تر ده‌كه‌ن، هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و قوربانی و برینداری لێ كه‌وتووه‌ته‌وه.