ساڵێك به‌سه‌ر به‌ستنی كۆنگره‌ی چواره‌می یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان تێده‌په‌ڕێت، به‌ڵام به گوته‌ی چاودێرانی سیاسی و كادره باڵاكانی ئه‌و حزبه، كۆنگره‌ی چواره‌م نه‌یتوانیوه به ته‌واوی كۆتایی به كێشه‌كانی ئه‌و حزبه بهێنێت و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ندێ كێشه دروست بوون كه له دوای كۆنگره‌وه سه‌ریان هه‌ڵداوه.
پێش كۆنگره، یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان گیرۆده‌ی كێشه‌ی ناوخۆیی و باڵباڵێن بوو، سه‌ركرده‌كانی ئه‌و حزبه باسیان له‌وه ده‌كرد كۆنگره بۆ كۆتاهێنانه و ده‌یانه‌وێت كێشه ناوخۆییه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ن.
جه‌نگی عزه‌دین به‌رپرسی به‌شی پێوه‌ندییه‌كان له مه‌ڵبه‌ندی كه‌ركووكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان،راگه‌یاند، هیچ شتێك له پێش كۆنگره و دوای كۆنگره نه‌گۆڕاوه، ململانێكان هه‌ر هه‌بوون و به‌رده‌وامن، به‌ڵام تا ئاستێك توانراوه كێشه‌ی فره‌وتاری كۆتایی پێ بهێنرێت و سیستمی دوو وتاری هاوسه‌رۆكی كاری پێ بكرێت، به‌ڵام وه‌ك بنه‌ما گۆڕانكاری نه‌كراوه و قسه‌ی بریقه‌دار بووه.
زیاتر گوتی، له‌دوای كۆنگره‌وه ته‌نیا سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتی زیادیان كردووه، ئه‌و سه‌ركرده باڵایانه‌ی كه كۆنن و چه‌ندان ساڵه هه‌ن، كێشه‌یان بۆ یه‌كێتی دروست كردووه، ده‌یانه‌وێت یه‌كێتی به ئاقاری تردا ببه‌ن، ئه‌وان وایان كردووه یه‌كێتی نه‌توانێت بڕیار بدات، كێشه‌ی یه‌كێتی ئه‌ندامه كۆنه‌كانیه‌تی.