نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / به‌په‌له‌: كارمه‌نده‌ ده‌ركراوه‌كانی ئێن ئاڕتی شاسوار ده‌ده‌نه‌ دادگا

به‌په‌له‌: كارمه‌نده‌ ده‌ركراوه‌كانی ئێن ئاڕتی شاسوار ده‌ده‌نه‌ دادگا

شاسوار عەبدولواحید، بازرگانی قەرزاری خەڵك و حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بێڕێزی بەرامبەر بە كارمەندانی كەناڵەكانی دەكات و لە هەر كاتێكدا كە ئارەزووی لێبێت، كارمەندەكانی كەناڵەكانی دەردەكات.
لە كارمەندانی كەناڵی (NRT) شاسوار عەبدولواحید مامەڵەیەكی خراپ و ناڕەوا لەگەڵ كارمەندانی سەرجەم كەناڵەكانی دەكات و هەموویان لە ترس و دوودڵی دەركردنیان دان. هەر لەم چوارچێوەیەشدا شەوی ڕابردوو ژاڵە محەمەد، پەیامنێری كەناڵەكە ئاشكرای كرد كە دوای هەشت ساڵ كاركردن لەگەڵ NRT، بەبێ هیچ هۆكارێك لە كارەكەی دەركراوە. جەختیشی كردەوە كە دوای ئەو ماوە زۆرە، تازە پێیانگوتووە ”ستایلت لەگەڵ ئێمە ناگونجێت“.
هەر بەپێی زانیارییەكان،كە لە كارمەندانی كەناڵەكانی سەر بە شاسوار عەبدولواحیدەوە دەستی كەوتووە، لەم ماوەیەدا جگە لە ژاڵە محەمەد كە لە سلێمانی بوو، ئاسۆ ئەحمەد، پەیامنێری کەرکووکی ئەو کەناڵە و چەند كارمەندێكی دیكەش لە كارەكانیان دوورخراونەتەوە، بەبێ ئەوەی هۆكاری دەركردنەكەیان پێ بڵێن.
شاسوار عەبدولواحید چەند مانگێكە مووچەی سەرجەم كارمەندانی كەناڵەكانی نەداوە و تەنانەت ئەو كارمەندانەشی كە لە كارەكانیان دەركراون، بە ئومێدی ئەوەی ڕۆژێك لە ڕۆژان شاسوار عەبدولواحید ئەو مافەی خۆیان پێبداتەوە، بەبێ دەنگی دەركردنەكەیان قەبووڵ كردووە.
یەكێك لەو كارمەندە دەركراوانە ڕاگەیاند: ”مامەڵە تاکڕەوانە شاسوار عەبدولوحید، ھۆکارێکە بۆ ئەوەی کارمەندێکی ماندوو ئەگەر چەند ساڵێکی دوور و درێژ خزمەتی کەناڵەكەی کردبێت و ژیانی خۆشی خستبێتە مەترسییەوە، لە ڕێگەی تەلەفۆنێکەوە لە کارەکەی دوور بخرێتەوە“.

بەپەلە

مەسرور بارزانی بڕیارێکی لە بەرژەوەندیی سنووری قەزای پشدەر دا

بە بڕیاری سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، بەشێکی داهاتی مەزری کێلێ بۆ پرۆژە تەواونەکراوەکانی سنووری قەزای …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *