نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / موسه‌نا ئه‌مین.. ده‌یه‌وێت شه‌ره‌ف و ناموسی كورد بۆ پاره‌ ڕاده‌ستی به‌غدا بكرێت!

موسه‌نا ئه‌مین.. ده‌یه‌وێت شه‌ره‌ف و ناموسی كورد بۆ پاره‌ ڕاده‌ستی به‌غدا بكرێت!

ئەندامێكی فراكسیۆنی پارتی وەڵامی پەرلەمانتارێكی یەكگرتووی لە پەرلەمانی عێراق دەداتەوە و ئاشكرای دەكات كە ئەوان دەیانەوێت لە پێناو پارە كەرامەتی خەڵكیش بە بەغدا بفرۆشرێت.
ئیدریس ئیسماعیل، ئەندامی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان راگەیاند: موسەنا ئەمین ڕووی قسەكانی بكاتە حكوومەتی فیدڕاڵی و لایەنە عێراقییەكان لێیان بپرسێت ئاخۆ بۆچی حكوومەتی فیدڕاڵی ئامادە نییە یاسای پڕكردنەوەی كورتهێنانی دارایی جێبەجێ بكات.
باسیشی لەوە كرد،موسەنا ئەمین و هاوئاوازەكانی لەمە زیاتر چیان دەوێت؟ مەگەر بیانەوێت هەرێمی كوردستان شەرەف و كەرامەتی خەڵكی كوردستانیش بدەنە دەست بەغدا تەنیا لە پێناو پارە.
جەختیشی كردەوە، ئەوانەی خزمەتی ئەجێندا و ڕێكخراوی توندڕەوی دیكەی دونیا دەكەن، زۆر بە لایانەوە ئاساییە لە پێناو پارە كەرامەتی خەڵكەكەیان بفرۆشن، بەڵام ”بەڕاستی عەیبە پەرلەمانتار ئەوەندە كورتبین بێت و پێیوابێت كە ئەگەر هەرێمی كوردستان ئەوەش بكات و سازشیش لەسەر مافە دەستوورییەكانی بكات، بەغدا بێتە پێشەوە و مافەكانی خەڵكی بدات، چونكە هەموان دەزانین بەغدا مووچە وەكوو كارتێكی سیاسی لە دژی هەرێمی كوردستان بەكار دەهێنێت.
گوتیشی: ”موسەنا ئەمین و هاوڕێكانی بۆچی نەیانتوانی بودجەی كوردستان لە بەغدا مسۆگەر بكەن؟ بۆچی پاش ئەو هەموو موجامەلەكردن و هەڵسوورانەیان بە دڵی عەرەبە شیعەكان، لە ڕۆژی تێپەڕاندنی یاسای كورتهێنانی بودجە، هیچ حیسابێكیان بۆ نەكرا.

بەپەلە

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی ڤاتیکان لە عێراق دەکات

ئه‌مڕۆ شەممە 16ی ئایاری 2026، سەرۆک مەسعود بارزانی، پێشوازی لە مەتڕان میرۆسلاڤ ڤاچۆڤسکی، باڵیۆزی نوێی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *