نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / مه‌سروور بارزانی وه‌زاره‌تی دارایی ڕاسپارد پڕۆژه‌یاسایی ساڵی 2021 ئاماده‌بكه‌ن

مه‌سروور بارزانی وه‌زاره‌تی دارایی ڕاسپارد پڕۆژه‌یاسایی ساڵی 2021 ئاماده‌بكه‌ن

مه‌سروور بارزانی‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ كوردستان له‌ كۆبوونه‌وه‌ی‌ ئه‌مڕۆ، داوای‌ له‌ وه‌زاره‌تی‌ دارایی‌ و وه‌زاره‌ته‌ پێوه‌ندیداره‌كان كردووه‌ به‌ زووترین كات پڕۆژه‌ی‌ بودجه‌ی‌ هه‌رێم ئاماده‌ بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی‌ به‌رچاوڕوونی‌ له‌سه‌ر داهات و خه‌رجی‌ هه‌بێت.

دوابه‌دوای‌ كۆبوونه‌وه‌ی‌ ئه‌مڕۆی‌ ئه‌نجوومه‌نی‌ وه‌زیران، د.جووتیار عادل گوته‌بێژی‌ حكوومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ كۆنگره‌یه‌كی‌ ڕۆژنامه‌وانی‌ ڕای‌ گه‌یاند، له‌ كۆبوونه‌وه‌ی‌ ئه‌مڕۆ مه‌سروور بارزانی‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ كوردستان، وه‌زاره‌تی‌ دارایی‌ و وه‌زاره‌ته‌كانی‌ تری‌ ڕاسپارد كه‌ بودجه‌ی‌ ساڵ ئاماده‌ بكه‌ن.

به‌غدا شه‌ش مووچه‌ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان قه‌رزاره
ڕوونیشی‌ كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌وه‌ وه‌ك هه‌وڵێكه‌ بۆ به‌رچاوڕوونی‌ حكوومه‌ت له‌سه‌ر خه‌رجی‌ و داهات، ئه‌وه‌یش هه‌نگاوێكی‌ گرنگ ده‌بێت بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی‌ ته‌نگژه‌ی‌ دارایی‌، چونكه‌ ئێسته‌ حكوومه‌ت له‌ ته‌نگژه‌ی‌ داراییه‌ و كورتهێنانی‌ زۆری‌ هه‌یه‌.

گوته‌بێژه‌كه‌ی‌ حكوومه‌ت ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌یش كرد، به‌غدا شه‌ش مووچه‌ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان قه‌رزاره‌، به‌ڵام پرسی‌ سه‌ره‌كی‌ نێوان هه‌رێم و به‌غدا ته‌نیا مووچه‌ نییه‌ و پرسه‌كان له‌وه‌ گه‌وره‌تره‌.

هه‌روه‌ك دووپاتی‌ كرده‌وه‌ كه‌ له‌سه‌ر بودجه‌ی‌ 2021 له‌گه‌ڵ به‌غدا ڕێككه‌وتوون و هه‌رێم هه‌موو ورده‌كارییه‌كی‌ به‌ به‌غدا داوه‌. دڵنیایی دا كه‌ هه‌رێم هه‌موو داواكارییه‌كانی‌ به‌غدای‌ بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی‌ شایسته‌داراییه‌كان جێبه‌جێ‌ كردووه‌.

بەپەلە

چەند بڕیارێک لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە لەبارەی نرخی بەنزین

راگەیەنراوێک لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە: لەسەر ڕاسپاردەی ڕێزدار مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *