نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / فازڵ نەبی: عێراق لە ئێستادا پێویستی بە بڕیارێکی لەو شێوەیە نەبوو بەهای دۆلار بەرز بکاتەوە

فازڵ نەبی: عێراق لە ئێستادا پێویستی بە بڕیارێکی لەو شێوەیە نەبوو بەهای دۆلار بەرز بکاتەوە

د. فازل نەبی بریکاری پێشووی وەزارەتی دارایی عێراق لە میانەی بەشداریكردن لە بەرنامەی رۆژەڤی كوردستان سەبارەت بە قەیرانی دارایی عێراق و به‌رزكردنه‌وه‌ی به‌های دۆلار رایگەیاند: ئەو قەیرانەی كە عێراق تێیكەوتووە ، بەتایبەتی بەرزكردنەوەی بەهای دۆلار ، كاریگەری لە سەر هەژاران و خەڵكی كەمدەرامەت دەكات .

بریکاری پێشووی وەزارەتی دارایی عێراق گوتیشی: به‌رزكردنه‌وه‌ی دۆلار، وڵات  تووشی هەڵاوسان دەبێت، چونكە عێراق وڵاتێكی دەوڵەمەندە و ئێستاش نەوت بەرەو بەرز بوونەوە دەچێت، دەتوانرێت لە هەمان كات چاكسازیش بكات، بۆ ئەوەی دووچاری ئەو حاڵەتە نەبێت، بەڵام ئەوە بڕیارێكە و وەزارەتی دارایی وەریگرتووە.

د. فازل نەبی روونیشیكردەوە كە شاندی هەرێمی كوردستان سەبارەت بە یاسای قەرز ، كە بەر لە چەند هەفتەیەك دەنگی لە سەردرا ، گورزێك بوو لە هەرێمی كوردستان درا ، ئەوەش گرفتێك بوو ، كە ناتوانرێت لە ماوەی ئەو چەند رۆژەی ئەمساڵ ماوە ، ئەو كێشەیە چارەسەر بكرێت، بۆیە وا باشتر بوو زیاتر لە سەر بودجەی ساڵی داهاتوو دانوستان بكرێت .

سەبارەت بە بودجەی ساڵی 2021 ، ئەوە پێشتر رێككەوتنی لە سەركراوە، د. فازل نەبی ئەگەر وەك خۆی جێبەجێ بكرێت ئەوا هیچ گرفتێكی ئەوتۆ نابێت.

روونیشیكردەوە ئەگەر شاندێكی سیاسی پایەبەرز نەچێتە بەغدا ، ئەو كات بودجەی ساڵی 2021یش دەكەوێتە كێشە، چونكە پێویستە وەكو پێشتر، ئەو بودجەیە پەسەند بكرێت .

جێگەی ئاماژەیە وەزارەتی دارایی عێراق سوورە لە سەر ئەوەی بەهای دۆلاری عێراقی بگاتە 145،000 سەدو چلو پێنج هەزار دیناری عێراقی ئەویش بە پێی رێككەوتنی تەواوی لایەنە سیاسییەكان ، ئەمرۆ بانكی مەركەزیش هەمان بڕیاری دا .

بەپەلە

ڕێبین سەلام: بافڵ تاڵەبانى خۆى بە سەرلوتکەى ئۆپۆزیسیۆن دەزانێت

لەگەڵ هاوئاوازەکانى کاردەکەن بۆ لەناوبردنى حکومڕانى کوردى، وردەکارى لە کۆمێنتە دكتۆر ڕێبین سه‌لام چاودێرى سیاسى …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *