نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی: حکوومەتی هەرێم بەوردی چاودێری قۆناغی جێبەجێکردنی رێککەوتننامەی شنگال دەکات

گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی: حکوومەتی هەرێم بەوردی چاودێری قۆناغی جێبەجێکردنی رێککەوتننامەی شنگال دەکات

د. جووتیار عادل گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە لێدوانێکدا باسی لە دوایین پێشهاتەکانی رێککەوتنی شنگال له‌ نێوان هه‌رێم و بەغدا کرد.

د. جووتیار عادل جەختی لەوەکردەوە کە حکوومەتی هەرێم بەوردی چاودێری قۆناغی جێبەجێکردنی رێککەوتننامەکە دەکات و رایگەیاند: ئەرکی بەغدایە، پەکەکە و تەواوی هێزەکانی سەر بەو رێکخراوە لە شنگال بکاتەدەر.

گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە بارەی هەڵوێستی هەولێر لەم بارەیەوە گوتی: حکوومەتی هەرێم پابەندە بە رێکەوتننامەی شنگال.

ئەمڕۆ فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئەوەی بڵاوکردەوە کە لە چوارچێوەی رێککەوتنەکەدا دەستکراوە بە جێبەجێکردنی پلانی نیشتەجێکردنی هێزە عێراقییەکان لە شنگال.

بەپەلە

مەسرور بارزانی ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان پیرۆز دەکات

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان پیرۆز دەکات و دەڵێت، “رۆڵێکی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *