نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / سکرتێری حزبی شیوعیی باری تەندروستیی ناجێگیرە

سکرتێری حزبی شیوعیی باری تەندروستیی ناجێگیرە

بەهادین نووری، سکرتێری پێشووی حیزبی شیوعیی عێراقی بەهۆی ناجێگیریی تەندروستییەوە گەیێندرایە نەخۆشخانە. 

باهادین نووری 12 رۆژە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە و سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ بەو هۆیەوە باری تەندروستیی تێكچووە و ئێستا لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی سلێمانی لەژێر چاودێریی پزیشکیدایە.

 کەمان بەهادین نووری، کوڕی سکرتێری پێشووی حیزبی شیوعیی عێراقی، بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: “باوکم بەهۆی تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا باری تەندروستیی ناجێگیر بووە و بردوومانەتە نەخۆشخانە.” 

بەهادین نووری ساڵی 1927 لە گوندی تەکێی قەرەداخ لەدایکبووە. ساڵی 1946 چووەتە ناو حیزبی شیوعیی عێراقییەوە.

 ساڵی 1953 1949 دەبێتە سکرتێری حیزبی شیوعیی عێراقی و لە ساڵی 1953ـدا دەستگیردەکرێت و فەرمانی لەسێدارەدانی بۆ دەردەچێت، بەڵام لەژێر گوشاردا فەرمانەکە هەڵدەوەشێنرێتەوە. لە ساڵی 1994دا بزووتنەوەی ئازادیخوازانی کوردستانی دامەزراندووە.

بەپەلە

بزووتنەوەی ئیسلامی لە بەردەم ئاوێنەی ڕەخنەدا: لە قەیرانی سەرکردایەتییەوە تا پاشەکشەی فیکری

بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان، وەک یەکەمین ڕێکخراوی چەکداری و سیاسیی ئیسلامی لە باشووری کوردستان (کە لە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *