نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / مەسرور بارزانی پێشوازی لە باڵوێزی رووسیا لە عێراق کرد

مەسرور بارزانی پێشوازی لە باڵوێزی رووسیا لە عێراق کرد

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵوێزی رووسیا لە عێراق کرد و چەند پرسێکیان تاوتوێکرد.

ئەمڕۆ سێشەممە 2020/12/1، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە ماکسیم ماکسیمۆڤ، باڵوێزی رووسیا لە عێراق کرد و لە دیدارەکەدا پەیوەندییەکانی نێوان رووسیا و هەرێمی کوردستان و دۆخی عێراق و ناوچەکە تاووتوێ کرا. جەخت لە پەرەپێدان و بەهێزکردنی زیاتری پەیوەندییەکان و بەتایبەتی وەبەرهێنان و ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان هەرێمی کوردستان و رووسیا کرا.

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بە کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی کرد و جەختی کردەوە کە نابێت بابەتی مووچە و شایستە داراییەکانی هەرێم، بکرێتە کارتێکی فشار بۆ سزادانی خەڵکی کوردستان، گوتیشی: “هەرێمی کوردستان هەمیشە ئامادەیە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لە ڕێگەی گفتوگۆ و لەسەر بنەمای دەستوور”.


هەروەها سەرۆکی حکوومەت ئاماژەی بە گرنگیی جێبەجێ کردنی ڕێککەوتننامەی شنگال كرد بۆ ئاسایی کردنەوەی دۆخی دەڤەرەکە، لە پێناو ئاوەدانکردنەوەی ناوچەکە و گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ شوێنەکانیان.

بەپەلە

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکات

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکاتئەمڕۆ دووشەممە 9/21 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *