نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / محەممەد حاجی مەحموود: کورد دەتوانێت لە بەغدا بکشێتەوە و چیدیکە داوای پارە نەکات

محەممەد حاجی مەحموود: کورد دەتوانێت لە بەغدا بکشێتەوە و چیدیکە داوای پارە نەکات

ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق بەبێ رەزامەندیی کورد، پرۆژەیاسای قەرزی بۆ کورتهێنانی بودجە پەسندکرد، سکرتێری حیزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستانیش دەڵێت، کورد دەتوانێت لە بەغدا بکشێتەوە و چیدیکە داوای پارە و بودجە لە عێراق نەکات. پەرلەمانتارێکی یەکگرتوو لە پەرلەمانی عێراق پێیوایە کاردانەوەکان لەگەڵ نزیکبوونەوەی هەڵبژاردن بەرامبەر کورد تووندتر دەبن. ئەندامێکی سەرکردایەتیی یەکێتیش دەڵێت، پابەندبوونی هەولێر بە رێککەوتنەکان تاکە چارەسەرە. 

بە بۆچوونی محەممەدی حاجی مەحموود، سکرتێری حیزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان، ئەوەی لە پەرلەمانی عێراق روویدا، یەکگرتنی شیعە و سوننە بووە دژی کورد و دەڵێت، ئەگەر هەموو داهات و خاک و میللەتیش رادەست بکرێت، عێراق ئاماده نابێت بودجه و مووچه و مافی گەلی کوردستان بدات، گوتیشی “ئەمڕۆ زیاتر ماھیەتی عێراقییەکان دەرکەوت، سوننه و شیعه لەگەڵ ئەو هەموو دوژمنایەتییەی هەیانه، هەردووکیان هەر عەرەب بوون و پێکەوه بە یەک دەنگ داوای بڕینی بودجه و مووچەی هەرێمی کوردستانیان کرد”.

 بە بڕوای محەممەدی حاجی مەحموود، سێ رێگە لەبەردەم هەرێمی کوردستاندایە، کە بریتین لە:

1ـ چیدیکە داوای پاره و بودجه و مووچه له عێراق نەکرێت.

2ـ کورد له بەغدا بکشێتەوە.

3ـ ئەو داهاتەی هەیه له کوردستاندا رێکبخرێتەوە و بەشێوەیەکی گونجاو هەموو 30 رۆژ جارێک مووچە بدرێت، بۆئەوەی چاوەڕێی بەغدا نەبن و چیدی کورد لەبەردەم بەغدا و عەرەب زەلیل نەکەن.

بەپەلە

سەرۆکی حکومەت: کۆچکردن بە هۆی گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا کێشەی ئەمنی و ئابووری و گۆڕینی دیموگرافی بەدوای خۆیدا دێنێت

*کار بۆ دروستکردنی ژێرخانێکی بەهێزی ئابووری لە هەرێمی کوردستان دەکەین * کاری زۆرمان کردووە بۆ …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *