نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / ڕاگه‌ياندراوى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان ده‌رباره‌ى پڕکردنەوەی کورتهێنانی دارایی

ڕاگه‌ياندراوى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان ده‌رباره‌ى پڕکردنەوەی کورتهێنانی دارایی

سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان راگەیاندراوێکی لەبارەی ياساى پڕکردنەوەی کورتهێنانی دارایی بڵاوکردەوە، كه‌ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 12/11/2020 له‌ ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق به‌ زۆرينه‌ و به‌بێ ڕه‌چاوكرنى پره‌نسيپه‌كانى هاوبه‌شى و سازان و هاوسه‌نگى و بێ گوێدانه‌ سه‌رنج و تێبينى و پێشنياره‌كانى نوێنه‌رانى هه‌رێمى كوردستان تێپه‌ڕێندرا.

دەقی راگەیاندراوەکە:

ده‌رباره‌ى ياساى پڕکردنەوەی کورتهێنانی دارایی كه‌ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 12/11/2020 له‌ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق به‌ زۆرينه‌ و به‌بێ ڕه‌چاوكرنى پره‌نسيپه‌كانى هاوبه‌شى و سازان و هاوسه‌نگى و بێ گوێدانه‌ سه‌رنج و تێبينى و پێشنياره‌كانى نوێنه‌رانى هه‌رێمى كوردستان تێپه‌ڕێنرا، ده‌ستخۆشى له‌ سه‌رجه‌م فراكسيۆنه‌ كوردستانييه‌كان و نوێنه‌رانى به‌ڕێزى هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌ين كه‌ يه‌كهه‌ڵوێست بوون بۆ داكۆكيكرن له‌ ماف و شايسته‌كانى گه‌لى كوردستان.

سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان به‌ نيگه‌رانى و به‌وپه‌ڕى گرنگييه‌وه‌ ده‌ڕوانێته‌ ئه‌م بابه‌ته‌ و هه‌وڵه‌كانى ده‌خاته‌ گه‌ڕ بۆ پارێزگارى له‌ ماف و شايسته‌كانى خه‌ڵكى كوردستان، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ و له‌پێناو يه‌كهه‌ڵوێستيى لايه‌نه‌ په‌يوه‌نداره‌كانى هه‌رێمى كوردستاندا له‌سه‌ر ئه‌م پرسه‌، كۆبوونه‌وه‌ى هه‌رسێ سه‌رۆكايه‌تييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و لايه‌نه‌ په‌يوه‌نداره‌كان و نوێنه‌رانى هه‌رێمى كوردستان له‌ حكوومه‌تى فيدرال و ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ساز ده‌كرێت.

سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان
12/11/2020

بەپەلە

مه‌سرور بارزانی: یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان، مێژوویەکی پرشنگداری خه‌بات و داكۆكیكردن له‌ مامۆستایانی هه‌یه‌

سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بەبۆنەی 62ـه‌مین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان، په‌یامێكی پیرۆزبایی بڵاو كرده‌وه‌ …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *