نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / به‌رپرسی پارتی: ئەگەر پەكەكە دەیەوێ لە هەرێمی بمێنێتەوە دەبێ ملكەچی یاساكانی هەرێم بێت

به‌رپرسی پارتی: ئەگەر پەكەكە دەیەوێ لە هەرێمی بمێنێتەوە دەبێ ملكەچی یاساكانی هەرێم بێت

عەلی عەونی، ئەندامی سەركردایەتیی پارتی لە نووسینێكیدا بە ناونیشانی (گێچەڵی پەكەكە) كە لە پێگەی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (فەیسبووك) بڵاوی كردۆتەوە، ئاماژەی بەو ڕاگەیاندراوە كردووە كە چەند نووسەر و بەناو ڕۆشنبیرێك لە سلێمانی بڵاویان كردۆتەوە و رای گەیاندووە: ”بەناو ڕۆشنبیر و خۆ بە دڵسۆزنانان لە جیاتی ئەوەی داوا بكەن شەڕ لە نێوان حكوومەتی هەرێمی كوردستان و پەكەكە ڕوو نەدات، پێویستە داوا بكەن پەكەكە دەست لە پروپاگەندە و گێچەڵكردن بە دامودەزگا شەرعییەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان هەڵبگرێت و چەكدارەكانی بباتە توركیا و هەوڵبدات دەڤەری ڕزگاركراو لە باكووری كوردستان دروست بكات و گەریلاكانی لەوێ چالاكی بۆ ئازادكردنی شار و گوندە داگیركراوەكان بكەن“.

بە ڕاشكاوانەش ئاشكرای كردووە، ئەگەر پەكەكە دەیەوێت لە باشووری كوردستان بمێنێتەوە، پێویستە ملكەچی هەموو یاساكانی هەرێمی كوردستان بێت و دان بە شەرعیەتی دامودەزگاكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستاندا بنێت“.

عەلی عەونی جەختی كردۆتەوە، لە باشوری کوردستاندا یەک ھێز شەرعییە و رێگە پێدراوە چەکدار بێت، ئەویش ھێزی پێشمەرگەی کوردستانە، ”ھێزی پێشمەرگەی کوردستان ئازادە لە ناو سنوورە فەرمییەکانی باشووری کوردستان لە ھەر شوێنێک بە پێویستی بزانێت، بارەگای ھەبێت و جووڵە بکات“.

هۆشداریشی  داوە كە هێزەكانی پەكەكە ”بەبێ مۆڵەت وەرگرتن لە لایەنە فەرمییەكان و دەسەڵاتی هەرێمی كوردستان، مافی هاتوچۆیان نییە، چ جای ئەوەی بازگە بۆ وەرگرتنی باج و خاوە و سەرانە دابنێن“.

ئەمە لە كاتێكدایە كە ڕۆژی ٢٨ی ١٠ی ٢٠٢٠، پەكەكە بۆڕیی گواستنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستانی بۆ بەندەری جەیهان لە نێو سنووری دەوڵەتی توركیا كردە ئامانج و پاشان بە فەرمی رای گەیاند كە بۆڕییەكەیان تەقاندۆتەوە. دواتریش رۆژی چوارشەممە ٤ی ١١ی ٢٠٢٠ بۆمبێكی چێندراوی پەكەكە بە ئۆتۆمبێلی پێشمەرگەدا تەقییەوە و هاوكات لەگەڵ تەقینەوەی بۆمبەكەش، چەكدارانی پەكەكە لە چەند لایەكەوە تەقەیان لە هێزی پێشمەرگەی كوردستان كرد.

بەپەلە

مەسرور بارزانی پێشوازی لە یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا کرد

  ئەمڕۆ پێنجشەممە 16/5/2024، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە جێفری پایت یاریدەدەری …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *