نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / محەممەد حاجی مەحموود بۆ بایدن: بە ئومێدی درێژەدان بە هەماهەنگیی بەهێزی نێوان کورد و ئەمریکا

محەممەد حاجی مەحموود بۆ بایدن: بە ئومێدی درێژەدان بە هەماهەنگیی بەهێزی نێوان کورد و ئەمریکا

محەممەد حاجی مەحموود، سکرتێری حیزبی سۆسیالست دیموکراتی کوردستان پەیامەکەی لە تویتەر راگەیاندووە و ئاماژە بەوە دەدات “پیرۆزبایی لە بەڕێز جۆ بایدن دەکەم بەبۆنەی هەڵبژاردنی وەک سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، بە ئومێدی درێژەدان بە هەماهەنگیی بەهێزی نێوان کورد و ئەمریکا.” 

پێشتر محەممەد حاجی مەحموود لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ رەنج سەنگاوی پێشکێشکاری دیاری رووداو باسی هەڵبژاردنی ئەمریکای کرد و رایگەیاند کە حەزدەکات جۆ بایدن ببێتە سەرۆکی داهاتووی ئەمریکا “چونکە بایدن بۆ کورد باشترە”.

 محەممەد حاجی مەحموود لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ئاماژەی بەوەدا کە، سیاسەتی ترەمپ و بایدین بەرامبەر بە کورد جیاوازە و “بایدین لەسەرخۆترە و پەیوەندی لەگەڵ کوردا هەیە و کوردی بینیوە و هاتووەتە کوردستان، بەڵام ترەمپ پەیوەندی لەگەڵ کورددا نییە و ئەگەر ببێتە سەرۆکی ئەمریکا بۆ ئەمریکاش خراپە.” 

قسەکەی سکرتێری حیزبی سۆسیالست دیموکراتی کوردستان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەنگدانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا و ئێستاش دوای دەرچوونی جۆ بایدن بە سەرۆکی نوێی ئەمریکا سۆشیال میدیای تەنیوە و قسەی زۆری لەبارەوە دەکرێت.

بەپەلە

سەرۆک بارزانی لە مەراسیمی دەستپێکی یازدەیەمین کۆنگرەی تەندروستیی میزۆپۆتامیا لە هەولێر ئامادە بوو

ڕۆژی پێنجشەممە 5ی شوباتی 2026، بە ئامادەبوونی سەرۆک مەسعود بارزانی لە هەولێر یازدەیەمین کۆنگرەی تەندروستیی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *