كاوه مه‌حموود سكرتێری گشتیی حزبی شیوعیی كوردستان ، ناتوانین به په‌كه‌كه بڵێین له كوێ خه‌بات بكات یان نه‌یكات، به‌ڵام مافی ئه‌وه‌مان هه‌یه بڵێین ئه‌و كرده‌وه‌یه مه‌كه‌ن كاریگه‌ریی له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندیی هاووڵاتییان هه‌بێت.
من نوێنه‌ری په‌كه‌كه و هیچ لایه‌نێكی سیاسی نیم، به‌ڵكو ئێمه حزبێكین پێمان وایه هه‌ر هێزێكی سیاسیی كوردی له هه‌ر پارچه‌یه‌كی كوردستان، له‌و چوار پارچه‌یه ئازاده له هه‌ر پارچه‌یه‌كی كوردستان خه‌بات ده‌كات، به‌ڵام به‌بێ ده‌ستوه‌ردان له سیاسه‌تی ئه‌و پارچه‌یه و ده‌بێ ڕه‌چاوه‌ی هه‌لومه‌رجی ئه‌و پارچه‌یه بكات كه خه‌باتی تێدا ده‌كات.
باشتریش وایه حكوومه‌ت له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه دا‌نیشێت و گفتوگۆ بكات، نه‌ك پارتی و یه‌كێتی و لایه‌نه‌كانی تر، چونكه ئێمه حكوومه‌تێكمان هه‌یه یاساییه، ئیشی ئه‌وه بچێته ناو گفتوگۆوه و ئه‌نجام به‌ده‌ست بهێنێت و ڕێگری له خوێنڕشتنی كورد و كورد بكرێت. له‌به‌رئه‌وه‌ی شه‌ڕی كورد و كورد هێڵی سووره و ده‌بێ ئێمه به‌رده‌وام له دژی بوه‌ستین و رێ نه‌ده‌ین روو بدات.
هه‌روه‌ها ئه‌و لایه‌نانه‌ی حكوومه‌تیان پێكهێناوه، ده‌بێ هه‌ڵوێستی هاوبه‌شیان هه‌بێت له‌باره‌ی ئه‌و رووداوانه، چونكه ئه‌و بابه‌ته به حزبایه‌تی چاره‌سه‌ر نابێت، چونكه به‌رپرسیاریه‌تی پاراستنی هه‌رێمی كوردستان ئه‌ركی حكوومه‌تی هه‌رێمه.
بێگومان ته‌قاندنه‌وه‌ی بۆڕیی هه‌نارده‌ی نه‌وتی كوردستان له باكوری كوردستان بوو، ئه‌وه‌یش كاریگه‌ری له‌سه‌ر هاووڵاتیی باكور و باشووری كوردستان هه‌یه، ناشتوانین به هیچ لایه‌نێكی سیاسی بڵێین له كوێ خه‌بات بكه و له كوێ مه‌یكه‌ن، به‌ڵام مافی ئه‌وه‌مان هه‌یه بڵێین ڕه‌چاوی بارودۆخی باشوور بكه‌ن، نابێ كرده‌وه‌یه‌ك ئه‌نجام بدرێت له به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی هاووڵاتییانی باشوور بدات، بۆیه ده‌بێ ئه‌وانیش هه‌ست به‌رپرسیاریه‌تی بكه‌ن له‌و رووه‌وه.