نوێترین هەواڵ
سەرەتا / عێراق / وەزیری دارایی عێراق: رەنگە دابەشکردنی مووچە پێنج هەفتە دوابکەوێت

وەزیری دارایی عێراق: رەنگە دابەشکردنی مووچە پێنج هەفتە دوابکەوێت

د. عەلی عەللاوی، وەزیری دارایی عێراق رایگەیاند، ئەگەر یاسای پڕکردنەوەی کورتهێنانی دارایی، دووشەممە، یاخود سێشەممەی داهاتوو لە پەرلەمان پەسندکرا، ئەوا رەنگە کۆتایی هەفتە بڕیاری دابەشکردنی مووچە بدرێت. 

وەزیری دارایی عێراق هۆشداری دا لە دواکەوتنی پەسندکردنی یاسای پڕکردنەوەی کورتهێنانی دارایی لە پەرلەمان و گوتی: “خەرجکردنی مووچەش دوادەکەوێت، چونکە بابەتەکە تەنیا لەسەر وەرگرتنی قەرز وەستاوە”. 

وەزیری دارایی زیاتر روونیکردەوە، بۆشایی لە نێوان داهاتی نەوت و خەرجی هەیە، هەر ئەمەش هۆکاری ئەوەیە، کە لایەنی کەم سێ هەفتە مووچە دوابکەوێت، هۆکاری دواکەوتنی مووچە کورتهێنانی مانگانەیە، کە لەنێوان 4-5 تریلیۆن دینارە. 

د.عەلی عەللاوی جەختیلەوەکردەوە، ئەگەر یاسای قەرز لە پەرلەمان پەسندنەکرێت، هەموو مانگێک مووچە لە 3- 5 هەفتە دوادەکەوێت، مانگ دوای مانگیش ئەم دواکەوتنە زیاتر دەبێت. 

 وەزارەتی دارایی عێراق مانگانە لە 15 بۆ 18ی مانگ فەرمانی خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەران دەردەکات، بەڵام دابەشکردنی مووچەی مانگی ئەیلوول دواکەوت و رۆژی چوارشەممە 7ی تشرینی یەکەم دەستی بە دابەشکردنی مووچە کرد؛ مووچەی مانگی 10ش تائێستا دابەشنەکراوە. 

ئەو پارەیەی لەبەردەستی حکومەتی عێراقە بەشی مووچەی فەرمانبەران ناکات، بۆیە بە ناچاری پرۆژە یاسای پڕکردنەوەی کورتهێنانی دارایی بۆ پەرلەمان نارد و داوای 41 ترلیۆن دیناری کرد، بەڵام پەرلەمان رازی نییە دەنگ لەسەر پرۆژەکە بدات و دەڵێت پارەکە زۆرە. 

بەپەلە

بە فرۆکەی بێفرۆکەوان ھێرش کرایە سەر ئۆتۆمبێلێک لە بەغدا و 2 سه‌ركرده‌ی كه‌تائیبی حزبوڵڵا كوژران

بەگوێرەی ئاژانسەکانی هەواڵی عێراقی، لە ئاکامی بۆردومانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ سەر ئۆتۆمبێلێک لە ناوچەی مەشتەلی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *