نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / چۆن به‌رپرسێكی باڵای كۆمه‌ڵ به‌درۆ ده‌خرێته‌وه‌ و دڵنیایی به‌ مامۆستایان ده‌درێت

چۆن به‌رپرسێكی باڵای كۆمه‌ڵ به‌درۆ ده‌خرێته‌وه‌ و دڵنیایی به‌ مامۆستایان ده‌درێت

ئەو زانیارییانەی سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمەڵی ئیسلامیی كوردستان لەبارەی بڕینی دەرماڵەی مامۆستایانەوە بڵاوی كردنەوە، درۆ دەرچوون و سكرتێری لێژنەی باڵای جێبەجێكردنی یاسای چاكسازی ئاشكرای كرد كە ئەوان هێشتا هیچ بڕیارێكیان لەبارەی دەرماڵەكان نەداوە.
عەبدولستار مەجید، سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمەڵی ئیسلامی لە پەرلەمانی كوردستان، چەند رۆژێك لەمەوبەر دەنگۆی ئەوەی بڵاو كردەوە كە گوایە حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە چوارچێوەی چاكسازیدا ئەو 150 هەزار دینارە دەبڕێت کە وەک دەرماڵە بە مامۆستایان دەدرێت.

لەمبارەیەوە عەبدولحەكیم خەسرۆ، سکرتێری لێژنەی باڵای جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی، ڕاگەیاند: “ئەو زانیارییەی باس لە بڕینی دەرماڵەی مامۆستایان دەکات، ڕاستی تێدا نییە، دیراسەی سەرجەم دەرماڵەکان دەکرێت و بەپێی یاسا دەرماڵە دەدرێت”.

ڕوونیشی كردەوە، تا ئێستا هیچ بڕیارێك لەبارەی دەرماڵەكان لە چوارچێوەی جێبەجێكردنی یاسای چاکسازی لە مووچە و دەرماڵەكان و خانەنشینی نەدراوە. گوتیشی: “ئەنجوومەنی وەزیران لەسەر پرەنسیپەکانی پێدانی دەرماڵە بڕیار دەدات و دواتر وەزارەتی دارایی رێنمایی پێویست دەردەکات بۆ رێکخستنەوەی دەرماڵەکان، ئەویش بەپێی بڕیاری ئەنجوومەن و یاسا بەرکارەکان”.
عەبدولحەکیم خەسرۆ، جەختی کردەوە: “ھیچ پەیوەندییەك لە نێوان جێبەجێكردنی یاسای چاکسازی و کەمکردنەوەی مووچەدا نییە، یاسای چاکسازی بۆ چەسپاندنی دادپەروەرییە”.

بەپەلە

مەسرور بارزانی پێشوازی لە یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا کرد

  ئەمڕۆ پێنجشەممە 16/5/2024، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە جێفری پایت یاریدەدەری …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *