نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / لە دنیادا وێنەی پەرلەمانتارە خۆفرۆشەکان نییە

لە دنیادا وێنەی پەرلەمانتارە خۆفرۆشەکان نییە

ئەندامێكی پێشووتری پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی گۆڕان پێیوایە كە خۆفرۆشیی پەرلەمانتارە كوردە نەیارەكانی كوردستان لە پەرلەمانی عێراق، لە دونیادا وێنەی نییە و تەنیا بوێریی هێرشكردنە سەر هەرێمی كوردستانیان هەیە.

لە كاتێكدا لایەنگرانی سەر بە میلیشیاكانی حەشدی شەعبی لە بەغدای پایتەختی عێراق ئاڵای كوردستان و بارەگای پارتی دیموكراتی كوردستانیان سووتاند، تاقمی پەرلەمانتارە كوردە نەیارەكانی هەرێمی كوردستان كە لە (ئەحمەدی حاجی رەشید، هۆشیار عەبدوڵا، غالب محەمەد، د. ڕێبوار كەریم و سەركەوت شەمسەدین) پێكهاتوون، هێرش دەكەنە سەر پارتی دیموكراتی كوردستان و بە “تائیفی” تۆمەتباری دەكەن.

لە بەرامبەردا كاروان ساڵح، ئەندامی پێشووتری پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی گۆڕان، راگەیاند، ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ ئه‌وه‌نده‌ پیاوی ناحه‌زانی كوردستانن، تەنانەت بەرگری لە كەرامەتی خۆشیان ناكەن لە كاتێكدا ئاڵای هەر نەتەوەیەك هێمای كەرامەتی تاكەكانی ئەو نەتەوەیەیە.

ڕوونیشی كردەوە: ”خۆفرۆشیی ئەو پەرلەمانتارانە لە دونیادا وێنەی نەبووە و هیچ وڵاتێك نییە خۆفرۆشی وەك ئەو دەستە پەرلەمانتارەی تێدا بووبێت، تەنانەت دوژمنایەتییان بۆ كوردستان بەقەد دوژمنایەتیی داگیركەرانی كوردستانە، هەردوو لایان لەپێناو دژایەتیكردنی كوردستاندا ئەوپەڕی بێئاكاری دەكەن و شەرمیش ناكەن“.

باسیشی لەوە كرد كە ئەو پەرلەمانتارە نەیارانەی هەرێمی كوردستان نەوێراون بە وشەیەكیش ئیدانەی حەشدی شەعبی بكەن: ”تەنیا بوێرییان هەیە پەلاماری هەرێمی كوردستان بدەن، ئەگەر یەك ڕەخنەی بچووك لە حەشدی شەعبی بگرن، ریسوایان دەكەن و بۆ كوردستانیان دەنێرنەوە. هۆكارەكەش ئەوەیە كە ئەو پەرلەمانتارانە لە بەغدا خۆیان سووك كردووە“.

یەكێك لەو كەسانەی كە لە دەستەی پەرلەمانتارە نەیارەكانی هەرێمی كوردستاندایە، ئەحمەدی حاجی ڕەشیدە، كاروان ساڵح پێیوایە: ”ئەحمەدی حاجی ره‌شید به‌قه‌د سپیبوونی ریشی، دژی كوردستان و دیموكراتییه‌تیه‌تە، تازه‌ به‌تازه‌ دوای 60 ساڵ بووه‌ته‌وه‌ هه‌زره‌كار وەك چۆن (موراهەقەی دووەم) لە تەمەندا تووشی هەندێك كەس دەبێت“.

بەپەلە

مه‌سرور بارزانی: یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان، مێژوویەکی پرشنگداری خه‌بات و داكۆكیكردن له‌ مامۆستایانی هه‌یه‌

سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بەبۆنەی 62ـه‌مین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان، په‌یامێكی پیرۆزبایی بڵاو كرده‌وه‌ …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *