نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / مەسرور بارزانی سووتانی لقی پێنجی پارتی و بێ رێزیکردن بە ئاڵای کوردستان شەرمەزار دەکات پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ مستەفا کازمی ئەنجامدا

مەسرور بارزانی سووتانی لقی پێنجی پارتی و بێ رێزیکردن بە ئاڵای کوردستان شەرمەزار دەکات پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ مستەفا کازمی ئەنجامدا

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سووتاندنی لقی پێنجی پارتی لە بەغدا و بێ رێزی کردن بە ئاڵای کوردستان شەرمەزار دەکات.

سەرۆکی حکومەت پەیامێکی لەوبارەوە بڵاوکردەوە و رایدەگەیەنێت، بێ ڕێزی کردن بەرامبەر پیرۆزترین سیمبولی کوردستان و سووتاندنی و هەڵکوتانە سەر بارەگای حیزبێک، کە زۆرترین قوربانی لە پێناو ڕووخانی رژێمی دیکتاتۆری لە عێراق و دابینکردنی مافە رەواکانی گەلی کوردستان داوە، هێرشێکی ئاشکرایە بۆ سەر بەهاکانی دیموکراسی و بەیەکەوەژیانی ئاشتیانە و ئاشتی کۆمەڵایەتی لە عێراقی فیدراڵدا.ئاماژەی بەوەشکردوە، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق، داوای گرتنەبەری رێوشوێنی یاسایی بەرامبەر بە ئەنجامدەرانی ئەو تاوانە کردووە.

دەقی راگەیەندراوەکە:

بە تووندی هێرشی ئەمڕۆی تاقمێکی لە یاسادەرچوو بۆ سەر بارەگای لقی پێنجی پارتی دیموکراتی کوردستان و سووتاندن و بێ ڕێزی کردن بەرامبەر ئاڵای کوردستان لە بەغدا، ڕیسوا و شەرمەزار دەکەم.بێ ڕێزی کردن بەرامبەر پیرۆزترین سیمبولی کوردستان و سووتاندنی و هەڵکوتانە سەر بارەگای حیزبێک، کە زۆرترین قوربانی لە پێناو ڕووخانی رژێمی دیکتاتۆری لە عێراق و دابینکردنی مافە ڕەواکانی گەلی کوردستان داوە  هێرشێکی ئاشکرایە بۆ سەر بەهاکانی دیموکراسی و بەیەکەوەژیانی ئاشتیانە و ئاشتی کۆمەڵایەتی لە عێراقی فیدراڵدا.لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ سەرۆک وەزیران بەڕێز مستەفا کازمی، گفتوگۆمان دەربارەی ئەم پەلامارە کرد و داوام لێکرد کە دەزگا پەیوەندیدارەکان، دەستبەجێ لێکۆڵینەوە بکەن و ڕێوشوێنی یاساییش، بەرامبەر ئەنجامدەرانی ئەم تاوانە بگرنەبەر.

بەپەلە

مەسرور بارزانی بڕیارێکی لە بەرژەوەندیی سنووری قەزای پشدەر دا

بە بڕیاری سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، بەشێکی داهاتی مەزری کێلێ بۆ پرۆژە تەواونەکراوەکانی سنووری قەزای …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *