نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / قوباد تاڵەبانی: سووتاندنی بارەگای پارتی لە بەغدا هێرشە بۆ سەر کوردستان

قوباد تاڵەبانی: سووتاندنی بارەگای پارتی لە بەغدا هێرشە بۆ سەر کوردستان

جێگری سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، سووتاندنی بارەگای پارتی لە بەغدا، هێرشکردنە بۆ سەر کوردستان.

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیجی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک)، رایگەیاندووە، سووتاندنی بارەگای پارتی و ئاڵای کوردستان لە بەغدا بێڕێزیکردنە بە گەلی کوردستان.

به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 17-10-2020، لایەنگرانی حەشدی شەعبی هێرشیان کردە سەر باره‌گای لقی پێنجی پارتی له‌ به‌غدا و سووتاندیان.

قوباد تاڵەبانی، کە هاوکات ئەندامی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە، وێڕای سەرکۆنەکردن، رایگەیاندووە، هێرشەکە سەر بارەگای پارتی و سووتاندنی ئاڵای کوردستان جێگای قبووڵ نییە، چونکە ”هێرشە بۆسەر هەموو پیرۆزی و بارەگا کوردستانییەكان لە پایتەختی فیدراڵی عێراق“.

جێگری سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان داوای لە هێزە عێراقییە ”هاوپەیمان و دۆستەکان“ کردووە لەسەر ئەو ”بێڕێزیکردنە“ بێنە دەنگ، چونکە ”پێشێلکردنێکی گەورەی یاسا و دەستور و سیمای فرەجۆری عێراقە و زاڵكردنی هێزی چەكە بەسەر مەنتیقی عەقڵ و دیالۆگدا“.

قوباد تاڵەبانی جەختی لەوە کردووەتەوە، کە سووتاندنی بارەگای پارتی و ئاڵای کوردستان لە بەغدا هێز و لایەنە کوردستانییەکان دەخاتە بەردەم ”بەرپرسیارێتی گەورەی یەكڕیزی و یەك هەڵوێستی“، بۆ ئەوەی كورد بەرەنگاربوونەوەی مەترسییەكانی سەری

بەپەلە

سه‌رۆك بارزانی: ئیرادەی گەلی کوردستان لە هەموو چەک و کۆمەڵکوژی و تاوانێک بەهێزترە

سەرۆک بارزانی لە ساڵیادی کیمیابارانکردنی بالیسان و شێخ وەسانان و دۆڵی خۆشناوەتی پەیامێکی بڵاوکردەوە.رۆژی سێشەممە …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *