نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / یۆنامی سەرکۆنەی سووتاندنی ئاڵای کوردستان دەکات

یۆنامی سەرکۆنەی سووتاندنی ئاڵای کوردستان دەکات

نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق – یۆنامی لە تویتێکدا سەرکۆنەی سووتاندنی ئاڵای کوردستان و هێرشکردنە سەر بارەگای لقی 5ـی پارتی لە بەغدا دەکات و دەڵێت، هەڕەشە و تۆقاندن چارەسەری ناکۆکییەکان ناکەن. 

 یۆنامی پێیوایە عێراق پێویستی بە یەکگرتوویی، سەقامگیری و گفتوگۆ هەیە بۆ ئەوەی چارەسەری “کێشە زۆرەکانی” بکات.

رۆژی شەممە 17-10-2020 بەشێک لە لایەنگرانی حەشدی شەعبی ئاڵای کوردستان و بارەگای لقی 5ـی پارتی دیموکراتی کوردستانیان لە بەغدا سووتاند، بەرپرسی لقی پێنجی پارتیش بە رووداوی گوت، ئەوانەی بارەگاکەیان سووتاندن و خۆپێشاندانیان لەبەردەم بارەگاکەدا کرد، خەڵکی راهێنراوبوون و یەکدییان دەناسی.

شوان محەممەد، بەرپرسی لقی پێنجی پارتی دیموکراتی کوردستان بەشداریی بەرنامەی رووداوی ئەمڕۆی تۆڕی میدیایی رووداوی کرد و لەبارەی هێرشەکەی لایەنگرانی حەشدی شەعبی گوتی “لە دووشەممەی رابردووەوە لەلایەن رێکخستنەکانی خۆمان و دەزگا هەواڵگرییەکانەوە زانیارییمان پێگەیشتبوو کە چەند گرووپێکی تووندڕەوی نێو هەندێک لایەنی حەشدی شەعبی بەنیازی هێرشکردنن بۆ سەر بارەگای پارتی. 

شوان محەممەد ئاماژەی بەوەشکرد، سوپاسی هۆزە کوردەکان دەکەن کە ویستیان لە رۆژی پێنجشەممەوە بەرگری لە بارەگای پارتی بکرێت لە بەغدا، “200 گەنجی کورد هەبوو دەیان ویست خۆیان بە کوشت بدەن لەپێناو پارتی، بەڵام ئێمە و سەرکردایەتی پارتی رێگەی بەوەنەدا ئەوان بێن، چونکە خوێنی رۆڵەکانی کورد لە باڵەخانە و بینای حیزب زۆر گەورەترە”.

بەپەلە

زانیارییەكی گرینگی تر لەسەر پڕۆژەی هەژماری من

حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ هەینی زانیارییەكی گرینگی تری لەسەر پڕۆژەی هەژماری من بڵاوكردەوە سەبارەت بە …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *