نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / د.نەجمەدین كەریم: كۆتایيهێنان بە پرۆسەی حوكمی تاك لایەنانەی حكومەتی ناوەندی لە كەركوك زەرورەتێكی حەتمیە

د.نەجمەدین كەریم: كۆتایيهێنان بە پرۆسەی حوكمی تاك لایەنانەی حكومەتی ناوەندی لە كەركوك زەرورەتێكی حەتمیە

د.نه‌جمه‌دین كه‌ریم، پارێزگاری پێشووی كه‌ركوك، به‌بۆنه‌ی 3 ساڵ تێپه‌ڕین به‌سه‌ر خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه‌.

ده‌قی په‌یامه‌كه‌: 

هاونیشتمانیانی ئازیزی کەرکوك کوردستان کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان پێشمەرگەکانی پاراستنی خاك و نیشتمان

ئه‌ەمڕۆ سێ ساڵ تێدەپەڕێت بەسەر تاوانکاری 16 یٔۆکتۆبەر و داگیرکاری سەربازی عێراق بۆ شاری کەرکوك و ناوچە جێناکۆکەکان، کە حکومەتی عێراق دوور لە هەموو بنەما یاسایی و دەستووری و بەها مڕۆڤایەتیەکان، دەرهەق بە دانیشتووانی ئه‌م م ناوچانە ئەنجامیدا.

هاونیشتمانیانی ئازیز؛ بەپێی دەستور و یاسا خاوەندارێتی ئیداری و یاسایی و ئه‌منی و سەربازیی کەرکوك و ئه‌م ناوچانە دەبێت بە هاوبەشی لە نێوان حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێم بەڕێوەببردرێت، بەڵام مەخابن لە ماوەی 3 ساڵی دوای رووداوەکانی 16 ئۆکتۆبەر، نەك حکومەتی ناوەندی تاك لایەنانە حوکمداری یٔەم ناوچانەی کردووە، بەڵکو لە پەنای دەسەڵاتدارێتی تاك لایەنانەی سەربازی حکومەتی عێراقی لە کەرکوك و ناوچە جێناکۆکەکان، تاوانکاری تەعریب و ڕاگواستن و هەۆڵی سڕینەوەی زمان و شووناسی کورد دەدرێت.

هەر بۆیە کۆتایهێنان بە پرۆسەی حکومی تاك لایەنانەی حکومەتی ناوەندی لە کەرکوك وئه‌م ناوچانە زەورەتێکی حەتمیە و لەم رووەشەوە گفتوگۆکانی نێوان هەرێم و بەغدا لەسەر ئاسایکردنەوەی دۆخی یٔەم ناوچانە هەنگاوەکانیان بەردەوامە وە هیوایەك بۆ گەیشتن بە رێککەوتنی کۆتایی هەیە، هەروەها دەبێت ڕۆڵی نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێڕاق زیاتر بکرێت، کە کار بکەن بۆ ئااساییکردنەوەی دۆخی کەرکوک سەرجەم ناوچاکانی دەروەی ھەرێمی کوردستان.

لە کۆتاییدا سوپاسی خۆڕاگری هاونیشتمانیانی کەرکوك و ناوچە جێناکۆکەکان دەکەم و سەری ڕێز و نەوازشی بۆ شەهیدانی پاراستنی کەرکوك و کوردستان دادەنوێنین.

نووسینگەی د. نەجمەدین کەریم 2020/10/16

بەپەلە

مەسرور بارزانی فەرمانێكی لە بەرژەوەندیی خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان دا

ئەمڕۆ پێنجشەممە 25/4/2024، وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ڕاگەیاندراوێكی بڵاو كردەوە، تێیدا …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *