نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / سەرۆکایەتی کۆماری عێراق بە تەزکیەی مەڵبەندی یەکێتی خەڵک وەردەگرێت

سەرۆکایەتی کۆماری عێراق بە تەزکیەی مەڵبەندی یەکێتی خەڵک وەردەگرێت

سەرچاوەیەکی ئاگادار ڕایگەیاند کە سەرۆکایەتی کۆماری عێراق بە تەزکیەی حیزبی ، لەم ماوەیە سەدان خەڵکی وەک پاسەوان لە لیوای سەرۆکایەتی کۆماری عێراق وەرگرتووە، لە کاتێکدا پۆستێکی سەربازی نیشتمانییە نەک حزبی .
سەرچاوەکە ئاشکرایکرد کە بەم دواییانە لە قەزای سۆران لیژنەیەک کە لە بەرپرسانی یەکێتی باڵی بەرهەم ساڵح پێکهاتبوون، چاوپێکەوتنیان لە گەڵ ژمارەیەک گەنجی دەڤەرەکە کردووە بە مەبەستی دامەزراندنیان وەک پاسەوان لە لیوای سەرۆکایەتی کۆمار . دوای چاوپێکەوتن، داوایان لێکردوون سەردانی مەڵبەندی شەش بکەن و تەزکیەی حزبی بهێنن . دوای تەزکیە هەموویان لە خولێکی راهێنان لە هێزەکانی 70 بەشدار دەبن و ئینجا دەکرێن بە پاسەوان لە سەرۆکایەتی کۆمار.

بەپەلە

مەسرور بارزانی بڕیارێکی لە بەرژەوەندیی سنووری قەزای پشدەر دا

بە بڕیاری سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، بەشێکی داهاتی مەزری کێلێ بۆ پرۆژە تەواونەکراوەکانی سنووری قەزای …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *