نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / یه‌كگرتوی ئیسلامی خیانه‌تی 16ـی ئۆكتۆبه‌ر هۆكاره‌ بۆ عه‌ره‌ب كردنی ناوچه‌ كوردییه‌كان

یه‌كگرتوی ئیسلامی خیانه‌تی 16ـی ئۆكتۆبه‌ر هۆكاره‌ بۆ عه‌ره‌ب كردنی ناوچه‌ كوردییه‌كان

ئەندامێكی پەرلەمانی عێراق كە هاوكات ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستانە، رای گەیاند، ئەو پرۆسەی تەعریبەی ئێستا لە ناوچە كوردستانییەكان ئەنجام دەدرێت، لێكەوتەی ١٦ی ئۆكتۆبەرە.
موسەننا ئەمین، راگەیاند: ”دۆخی كه‌ركووك پێویستی به ‌رێككه‌وتنه‌ له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراق و هێزه‌ ئه‌منییه‌كان، بە جۆرێك ڕەوشی ناوچەكان ئاسایی بكرێنەوە و پێشمه‌رگه‌ بگەڕێتەوە ئەو ناوچانە”.
ڕوونیشی كردەوە كە لە ساڵی ٢٠١٧دا “حكوومه‌تی عێراق ریفراندۆمی كرده‌ بیانوو بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و كاره‌ بكات و جارێكی دیكه‌ ناوچەكان ته‌عریب بكرێت، ١٦ی ئۆكتۆبه‌ر هۆكارە بۆ ئەم ڕەوشەی ئێستای كه‌ركووك”.
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی گرووپێك لە دوای ١٦ی ئۆكتۆبەر بانگەشەی ئەوەیان دەكرد، كەركووك‌ گرفتی نییه‌ و پارێزگار داده‌نرێت، موسەننا ئەمین گوتی: “ئه‌و ناوچانه‌ له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی ره‌های هێزی چه‌كدار و به‌غدایە، پارێزگار رۆژ له‌ دوای رۆژ دەیسه‌لمێنێت كە دەیەوێ تەعریب بكات و بەردەوام بێت لەسەر سیاسەتی تەعریب، ١٦ی ئۆكۆتبه‌ر ئه‌م لێكه‌وتانه‌ی هه‌بوو كە ئێستا ده‌یانبینن، له‌ كه‌ركووك ئه‌گه‌ر گرفته‌كان چاره‌سه‌ر نه‌كرێن، ڕەوشەكە ئاڵوزتر دەبێ”.
لە ئەنجامی خیانەتی ١٦ی ئۆكتۆبەری ٢٠١٧، سەدان هەزار هاووڵاتیی كوردی ناوچە كوردستانییەكان ئاوارە بوون و دەیان كەس شەهید بوون و زیاتر لە نیوەی خاكی باشووری كوردستان كەوتە ژێر دەسەڵاتی میلیشیا و هێزەكانی عێراق، تەنانەت هێزەكانی سەر بە تاقمە خیانەتكارەكەی نێو یەكێتییش چەك كران و تەنیا چەند پارچە چەكێكی بچووك لە بارەگاكانی حزبەكەیان لە كەركووك هێڵدرایەوە.

بەپەلە

مەسرور بارزانی پێشوازی لە یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا کرد

  ئەمڕۆ پێنجشەممە 16/5/2024، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە جێفری پایت یاریدەدەری …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *