نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / مه‌سرور بارزانی و جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئەمەریکایان تاوتوێكرد

مه‌سرور بارزانی و جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئەمەریکایان تاوتوێكرد

ئەمڕۆ سێشەممە 6-10-2020، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە دەیڤد کۆپلی، جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی یٔەمەریکا بۆ کاروباری عێراق کرد.

لە دیدارەکەدا کە رۆب واڵەر، کونسوڵی گشتی یٔەمەریکا لە هەولێر بەشداربوو، دۆخی عێراق و ناوچە و برەودان بە پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و یٔەمەریکا تاوتوو کرا. 
جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی یٔەمەریکا بۆ کاروباری عێراق، یٔامادەیی بۆ پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانی وڵاتەکەی لە گەڵ هەرێمی کوردستان دەربڕی، بە تایبەتی لە بواری بازرگانی و هاندانی کۆمپانیاکانی یٔەمەریکا بۆ وەبەرهێنانی زیاتر لە هەرێمی کوردستان، کە بڕیارە لە مانگی داهاتوودا، کۆنفرانسێکی بازرگانی بۆ یٔەم مەبەستە ساز بکرێت. گوتیشی، دەرفەتی زۆر بۆ وەبەرهێنەرانی ئەمەریکا لە عێراق و هەرێمی کوردستاندا هەیە.

سەرۆکی حکوومەت جەختی لەوە کردەوە، کە یەکێک لە کارە لە پیشینەکانی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، هەمەجۆرکردنی ئابووری و گرنگیدانی زیاترە بە کەرتی کشتوکاڵ و پاراستنی بەرووبوومی ناوخۆیی و پێشکەشکردنی یٔاسانکارییە بۆ وەبەرهێنەرانی بیانی و ناوخۆ. 

سەرۆکی حکوومەت جەختی لە گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵی کردەوە، کە فاکتەرێکی گرنگە بۆ سەقامگیربوونی دۆخی عێراق و ناوچەکە.

بەپەلە

مه‌سرور بارزانی: یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان، مێژوویەکی پرشنگداری خه‌بات و داكۆكیكردن له‌ مامۆستایانی هه‌یه‌

سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بەبۆنەی 62ـه‌مین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان، په‌یامێكی پیرۆزبایی بڵاو كرده‌وه‌ …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *