نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / محەممەد رەووف : هەنگاوی سەرۆکی حکومەت بۆ پەرلەمان دەتوانێت چارەسەر بێت بۆ چاکسازی و زۆریش سەرکەوتووبوو لە وڵامدانەوەی پرسیارەکان

محەممەد رەووف : هەنگاوی سەرۆکی حکومەت بۆ پەرلەمان دەتوانێت چارەسەر بێت بۆ چاکسازی و زۆریش سەرکەوتووبوو لە وڵامدانەوەی پرسیارەکان

محەممەد رەووف لە لێداونێکدا بۆ ڕاگەیاندنەکان وێرای ئەوەی دەڵێت ڕاپۆرتەکەی سەرۆکی حکومەت کە ئاراستەی پەرلەمانتارانی کرد تێروتەسەل بوو، ڕاشیدەگەیەنێت سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە وڵامدانەوەی پەرلەمانتاراندا زۆر سەرکەوتوو بوو .

لە بەشێکی تری قسەکانیدا ئەو سیاسەتمەدارە هیواخوازیشە ، وەک سەرۆکی حکومەت ئاماژەی پێکرد لە قسەکانیدا با هەرچی زووتر داتا و زانیارییەکان بگاتە دەستی پەرلەمانی کوردستان و ڕای گشتیشی لێ ئاگادار بێتەوە ، چونکە ئەو کارە رۆڵی ئەرێنی دەبێت لە پرۆسەی چاکسازیدا و شەقامی کوردیش چاکتر متمانە بە کابینەکەی دەکەن .

هاوکات کردنەوەی ئەو دەرگایەی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەت بە رووی پەرلەماندا کردوویەتەوە بە گرینگ دەزانێت و پەی وایە لێک نزیک بوونەوەی پەرلەمان و حکومەت  بە هەموو فراکسیۆنەکانەوە  دەتوانێت زۆرێک لە قەیرانەکان چارەسەر بکات بە تایبەت لەو کاتەیدا کە عێراق تووشی قەیرانی زۆر سەختتر دەبێت .

لەکۆتایی لێدوانەکەیدا محەممەد رەووف وێرای دووبارە کردنەوەی سەرکەوتوویی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە وڵامی پرسیاری پەرلەمانتاراندا،  ئاماژە بە تەوەرە گرینگەکانی ئەو کۆبوونەوە دەکات و دەڵێت پرسی دارایی و نەوت لە هەرە گرینگەکان بوون ، بەڵام هۆکارەکە ناروون بوو بۆ پەرلەمانتاران خۆیان لە بابەتی گەورەی سیاسی و نەتەوەیی و پەروەردەیی

بەپەلە

بزووتنەوەی ئیسلامی لە بەردەم ئاوێنەی ڕەخنەدا: لە قەیرانی سەرکردایەتییەوە تا پاشەکشەی فیکری

بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان، وەک یەکەمین ڕێکخراوی چەکداری و سیاسیی ئیسلامی لە باشووری کوردستان (کە لە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *