نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / گوتەبێژی حکومەت : بۆ دابەشکردنی مووچە دوو بۆ سێ بژاردەمان لەبەردەستە

گوتەبێژی حکومەت : بۆ دابەشکردنی مووچە دوو بۆ سێ بژاردەمان لەبەردەستە

د. جووتیار عادل، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان راگەیاند “پێشتر دڵنیاییمان داوە و دوێنێش جەنابی سەرۆکی حکومەت دڵنیایی دا کە ئەولەویاتمان دابینکردنی مووچە، بژێوی خەڵکە و جوڵاندنی بازاڕە لەڕێگەی کەرتی تایبەتەوە. سوپاسی خۆڕاگری خەڵکی هەرێمی کوردستان دەکەم بەتایبەت مووچەخۆران کە پشوویان درێژبوو. ئینشائەڵڵا لە ماوەیەکی نزیکدا دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکەین.”

گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ئاماژەی بەوەدا، بژاردەی دیکەمان هەیە بۆ دابەشکردنی مووچە، بەڵام تاوەکو بەتەواوەتی دیراسەی نەکەین ناتوانین ئاماژەی پێبکەین. ” بەڵام وەکو حکومەت ئەولەویەتمان ئەوەیە  مووچە دابەشبکەین و پاڵپشتی کەرتی تایبەت بکەین بۆ ئەوەی بازاڕ نەوەستێت.”.

دەشڵێت، ئێمە بەردەوام لەسەر هێڵین بۆ ئەوەی حکومەتی عێراق ئەو 320 ملیار دینارە بنێرێت و هەوڵدەدەین ئەو کێشانەی هەیە بەزوویی چارەسەری بکەین.

 لە وەڵامی ئەو پرسیارەی کە ئەگەر هات و حکومەتی عێراق 320 ملیارەکەی نەنارد، حکومەتی هەرێمی کوردستان چی دەکات؟ جووتیار عادل گوتی ” وەزارەتی داریی ئامادەکارییەکانی کردووە ئێمە دوو بۆ سێ بژاردەمان هەیە  و لەبەرژەوەندی هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستانن و لە ئایندەدا باسی بژاردەکان دەکەین.” 

بەپەلە

مه‌سرور بارزانی: یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان، مێژوویەکی پرشنگداری خه‌بات و داكۆكیكردن له‌ مامۆستایانی هه‌یه‌

سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بەبۆنەی 62ـه‌مین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان، په‌یامێكی پیرۆزبایی بڵاو كرده‌وه‌ …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *