نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / مەسرور بارزانی: پێزانینم ئاراستەی كاك باڤڵ و كاك قوباد و شوێنكەوتووە راستەقینەكانی مام جەلال دەكەم

مەسرور بارزانی: پێزانینم ئاراستەی كاك باڤڵ و كاك قوباد و شوێنكەوتووە راستەقینەكانی مام جەلال دەكەم

سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان پەیامێكی لە ساڵیادی كۆچی دوایی مام جەلال بڵاو كردەوە و تێیدا پێزانینی ئاراستەی باڤڵ و قوباد تاڵەبانی و شوێنكەوتووە ڕاستەقینەكانی مام جەلال كرد.

مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە پەیامێكیدا كە بە بۆنەی سێیەمین ساڵیادی كۆچی دوایی مام جەلال بڵاوی كردۆتەوە، ئاماژەی بەوە داوە: ”له سێیەمین ساڵیادی كۆچی دوایی مام جەلال، ڕێز و پزانینم بۆ خەبات و ڕۆڵی دیاری بەڕێزیان هەیە لە بزووتنەوەی سیاسیی کوردستان و عێراقدا“.

جەختیشی كردۆتەوە: ”پێزانینم ئاراستەی کاک بافل و کاک قوباد و شوێنکەوتووە ڕاستەقینەکانی مام جەلال دەکەم“.

مەسرور بارزانی هیوای خواستووە، یادی مام جەلال، هاندەر بێت بۆ یەکڕیزی و تەبایی گەلی كوردستان.

بەپەلە

سەرۆک بارزانی لە مەراسیمی دەستپێکی یازدەیەمین کۆنگرەی تەندروستیی میزۆپۆتامیا لە هەولێر ئامادە بوو

ڕۆژی پێنجشەممە 5ی شوباتی 2026، بە ئامادەبوونی سەرۆک مەسعود بارزانی لە هەولێر یازدەیەمین کۆنگرەی تەندروستیی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *