نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / وادەی كۆبوونەوەی پەرلەمان بە ئامادەبوونی سەرۆكی حكوومەت دەستنیشان كرا

وادەی كۆبوونەوەی پەرلەمان بە ئامادەبوونی سەرۆكی حكوومەت دەستنیشان كرا

ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (8)ی ئاساییی خولی پایزه‌ى لە رۆژی دووشه‌مه‌ 2020/10/5 دەستنیشان كرد كە بە ئامادەبوونی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بەڕێوە دەچێت.

بە گوێرەی بەرنامەی كاری ئەو دانیشتنە كە وێنەیەكی بۆ (باسنیوز) نێردراوە، كاتژمێر 10ی پێش نیوەڕۆی ڕۆژی دووشەممە دانیشتنەكەی پەرلەمان بەڕێوە دەچێت و تێیدا مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكوومەت و ئاواتی شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری ئامادە دەبن.

بڕیارە لە كۆبوونەوەكەی پەرلەماندا ئەم تەوەرانە ڕوون بكرێنەوە:

1ـ هه‌نگاوه‌كانی جێبه‌جێكردنی پرۆسەی Ωچاكسازی له ‌كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌تایبه‌تی هه‌نگاوه‌كانی جێبه‌جێكردنی یاسای چاكسازی له ‌مووچه‌ و ده‌رماڵه‌ و به‌خشین و ئیمتیازاته‌كان و خانه‌نیشنی له ‌هه‌رێمی كوردستان-عێراق ژماره‌ (2)ی ساڵی 2020.

2ـ بارودۆخی دارایی هه‌رێمی كورسدتان و دابه‌شكردنی مووچه‌.

3ـ دانوستانه‌كان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراقی فیدراڵ.

4ـ بارودۆخی ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم.

5ـ لێكه‌وته‌كان و هه‌نگاوه‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی په‌تای كۆڕۆنا.

بەپەلە

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی ڤاتیکان لە عێراق دەکات

ئه‌مڕۆ شەممە 16ی ئایاری 2026، سەرۆک مەسعود بارزانی، پێشوازی لە مەتڕان میرۆسلاڤ ڤاچۆڤسکی، باڵیۆزی نوێی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *