سەرۆک بارزانی بەبۆنەی یادی سێ ساڵەی کۆچی دوایی مام جەلال، سەرۆککۆماری پێشووتری عێراقەوە پەیامێکی ئاراستەی بافڵ و قوباد تاڵەبانی، کوڕانی مام جەلال کرد و دەڵێت، درێژە بە رێگای باوکتان بدەن.
سەرۆک مەسعود بارزانی لە پەیامەکەیدا دەڵێت، “ئێستا زیاتر لە هەموو کاتێک هەست بە خەسارەتی لەدەستدانی [مام جەلال] دەکەم.”
دەقی پەیامەکەی سەرۆک بارزانی:
برازاکانم کاک بافل و کاک قوباد،
لە یادی تێپەربوونی ٣ سال بە سەر کوچی دووایی برای بەڕێزم مام جەلال لە گەل پێشکەش کردنی ڕێز و پێزانینم بۆ دەوری کاریگەری بەڕێزیان لە کاتی خەباتی شورەشگێرانە لە بزوتنەوەی ڕزگاریخوازی گەلەکەماندا و لە کاتی سەروکایەتی عێراق دا وەک یەکەم سەروک کوماری کورد ئێستا زیاتر لە هەمو کات هەست بە خەسارەتی لە دەست دانی دەکەم.
هیوادارم ئێوەش بەردەوام بن لە وەی درێژە بە ڕێگای باوکتان بدەن بۆ بە دی هێنانی خەونی گەلەکەمان و درێغی نەکەن لە پتەو کردنی یەک ڕیزی نیشتیمانی.
مامتان مسعود بارزانی