نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / شاناز ئیبراهیم هاوشێوەی باوکی دەستی بە جاشایەتییەوە گرتوە

شاناز ئیبراهیم هاوشێوەی باوکی دەستی بە جاشایەتییەوە گرتوە

شاناز برایم ئەحمەد كە لە سایەی كۆنگرەی دان پێدانەنراوی نێوخۆی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانەوە بووە بە ئەندامی سەركردایەتیی حزبەكە، ئارەقەی شەرمەزاریی باوكی بەرامبەر بە خیانەتكردن لە شۆڕشی گەلی كوردستان لە ساڵانی شەستەكان بە هێرشكردنە سەر ڕیفراندۆمچییەكان دەسڕێتەوە و پەرلەمانتارێكی پارتی دیموكراتی كوردستانیش وەڵامی دەداتەوە.

ئەمڕۆ هەینی ٢٥ی ٩ی ٢٠٢٠، لە چوارچێوەی هێرشی تاقمی خۆفرۆش و خیانەتكاری ١٦ی ئۆكتۆبەری ٢٠١٧ی نێو یەكێتی و دەستە و تاقمەكانیان لەنێو چەند گرووپێكی دیكەی سلێمانی بۆ سەر ئەوانەی لە ڕیفراندۆمە مەزنەكەی گەلی كوردستاندا بەشدارییان كرد، شاناز برایم ئەحمەد بە خۆلادان لە بەشداریكردنی فەرمیی حزبەكەی لە ڕیفراندۆمدا، بە ئاستە نزمە هەمیشەییەكەی خۆی، چەندان پاساوی ناجۆری بۆ هێرشكردنە سەر ڕیفراندۆم و بەشداربوانی ڕیفراندم هێناوەتەوە.

لە بەرامبەردا دەیان كەس لە بەكارهێنەرانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان وەبیریان هێناوەتەوە كە ئەو خەونەی باوكی لە خیانەتەكەی ٦٦دا نەیتوانی بیهێنێتە دی، ئێستاش بەم پاساوانە تەنیا دەتوانێت ئارەقەی ئەو شەرمەزارییە بسڕێتەوە.

لەمبارەیەوە سەعید هەركی، ئەندامی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان راگەیاند: ”ریفراندۆم دەستكەوتی گه‌وره‌ی كورده‌، تاپۆی ڕەشە بۆ كوردستان، بەڵام ئەم جۆرە كەسانە ناتوانن باسی پرسه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كان بكه‌ن، چونكه‌ دەمێكە مافی دەمگەڕانیان لە پرسە نەتەوەییەكان نەماوە و خیانەتیان لە كورد كردووە“.

ئەو پەرلەمانتارە پێیوایە كە شاناز ئیبراهیم و تاقمە خیانەتكارەكەی ١٦ی ئۆكتۆبەر درێژكراوەی ئەو خیانەتە زۆر و زەوەندانەن كە لە سەردەمی میرنشینەكانەوە لەنێو كورددا دژی كوردپەروەرانی ڕاستەقینە هەبووە، ”بە ده‌ستی ده‌ره‌كی، كەسانی زۆڵەكورد كراون بە دوژمنی خەونی نەتەوەیی، شاناز ئیبراهیم یه‌كێكه‌ له‌وانه‌ كه‌ نایانه‌وێت خه‌ونی كورد به‌دی بێت“.

جەختیشی كردەوە كە ”ریفراندۆم دەستكەوتی گه‌وره‌ی كورده‌، نەدەبوایە ئەم جۆرە لێدوانانە بدرێت، بەڵام ئه‌وانه‌ په‌روه‌رده‌كراوی ناحه‌زانی كوردستانن و به‌لای ئه‌وانه‌وه‌ شەرم نییە ئەگەر لە دژی خەونی گەلەكەی خۆیان بوەستنەوە“.

بەپەلە

مەسرور بارزانی پێشوازی لە یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا کرد

  ئەمڕۆ پێنجشەممە 16/5/2024، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە جێفری پایت یاریدەدەری …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *