نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / چاودێرێکی سیاسی: دەرکەوت قسەکانی کۆسرەت و مەلا بەختیار ڕاسته لاهوور کاڵفامە

چاودێرێکی سیاسی: دەرکەوت قسەکانی کۆسرەت و مەلا بەختیار ڕاسته لاهوور کاڵفامە

چاودێرێکی سیاسی بە توندی وەڵامی لاهور جەنگی دەداتەوە کە بە ئەنجامدەرانی ڕیفراندۆم دەڵێت ”كاڵفام“، ئەو چاودێرە ئاماژە بەوە دەدات، ئەو وشەیە داهێنراوی کۆسرەت رەسوڵ و مەلا بەختیارە کە بە کاڵفام خیانەتکارانی ١٦ ئۆکتۆبەر وەسف دەکەن کە لاهور جەنگی یەکێکە لە سەرانی ئەو خیانەتە.

جەمال عەبدوڵا چاودێری سیاسی، رای گەیاند، لاهور جەنگی بەو قسەیەی دەریخست کە کۆسرەت رەسوڵ و مەلا بەختیار لە وەسفکردنی کارەکانی راستیان کردوە، چونکە ئەو قسەیە خۆی کاڵفامیە ئەوە جنێو سوکایەتیە بە ٩٣%ی هەموو خەڵکی کوردستان، گووتیشی ”ئەوە قسەی بە سەرانی حزبەکەی خۆشی وتووە واتا لەگەڵ مەکتەبی سیاسی حزبەکەیدایە لەوانە کۆسرەت رەسوڵ و مەلا بەختیار و نەجمەدین کەریم کە لە دواین کۆبوونەوە ئەوانیش پێداگیریان لە ئەنجامدانی ڕیفراندۆم کردوە بەتایبەتی لە شاری کەرکووک“.

جەمال عەبدوڵا، ئاماژەی بەوەش دا، لاهور جەنگی بەو جنێو سووکایەتیەی بە ٩٣%ی خەڵکی کوردستان خۆی ئەو دەرگایەی کردەوە کە هەموو ساڵێک لە رۆژی ڕیفراندۆمەوە تاوەکو ١٦ ئۆکتۆبەر تا ئەو رۆژەی تۆمەتباران دەدرێن بە دادگا هێرش بکەنە سەر ئەو کاڵفامی و عەقڵیەتەی کە نیوەی خاکی کوردستانی رادەست بە دوژمنان و حەشدی شەعبی کرد.

گوتیشی ”ئەو قسەیەی جنێوە بە هەموومان و نابێت لێی قبوڵ بکرێ“.

بەپەلە

. سەرکردەیەکى گۆڕان بافڵ تاڵەبانى بووەتە مەقاشى دەستى میلیشیاکان

. بۆ گۆڕان لەگەڵ بافڵ تاڵەبانى کۆنابێتەوە لە کۆمێنت زیاتر بخوێنەرەوە كەریم فەخری قاسم، ئەندامی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *