نوێترین هەواڵ
سەرەتا / عێراق / محەمەد حەلبوسی داوایەك ئاراستەی هێزە سیاسییەكانی عێراق دەكات

محەمەد حەلبوسی داوایەك ئاراستەی هێزە سیاسییەكانی عێراق دەكات

سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، محەمەد حەلبوسی داوای لە هێزە سیاسییەكان كرد كە لەسەر یاسای هەڵبژاردنەكان رێكبكەون تا بتواندرێت هەڵبژاردنی پێشوەخت ئەنجام بدرێت.

محەمەد حەلبوسی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی تویتەر نووسیوویەتی “تەواوكردنی بازنەی هەڵبژاردنەکان بووەتە ناچاری بۆ ئەوەی یاسایەكی دادپەروەر بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەخت پەسەند بكرێت كە خواستی گەل بەدی بهێنێت”.

سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، محەمەد حەلبوسی داوای لە فراكسیۆنەكان كردووە كە لە دانیشتنی رۆژی شەممەی داهاتووی ئەنجوومەنی نوێنەران ئامادەبن، چونكە یەكێك لە خاڵەکانی كارنامەی دانیشتنەكە، تایبەت دەبێت بە تەواوكردنی بازنەی هەڵبژاردن.

لەئێستادا گەورەترین ئاستەنگ لەبەردەم ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەخت پرۆژەیاسای نوێی هەڵبژاردنەكانە كە لە ساڵی رابردووەوە لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقە و بەهۆی ناكۆكی نێوان لایەنە سیاسییەكانەوە لەسەر ناوەڕۆكی پڕۆژەیاساكە بە تایبەتیش فرەبازنەیی، تا ئێستا پەسەند نەكراوە.

بەپەلە

بە فرۆکەی بێفرۆکەوان ھێرش کرایە سەر ئۆتۆمبێلێک لە بەغدا و 2 سه‌ركرده‌ی كه‌تائیبی حزبوڵڵا كوژران

بەگوێرەی ئاژانسەکانی هەواڵی عێراقی، لە ئاکامی بۆردومانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ سەر ئۆتۆمبێلێک لە ناوچەی مەشتەلی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *