نوێترین هەواڵ
سەرەتا / ڕاپۆرت / سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان پلانی داناوە لەسەرجەم شاروشارۆچکەکانی ھەرێم پڕۆژە ئەنجامبدات

سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان پلانی داناوە لەسەرجەم شاروشارۆچکەکانی ھەرێم پڕۆژە ئەنجامبدات

سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بەرنامەیەکی داناوە و ھەرجارە وسەردانی پارێزگایەک یان قەزایەک دەکات وکۆمەڵێک پڕۆژە رادەگەینێت وپارەی بۆیان تەرخان دەکات وتائێستا سەرەڕای قەیرانی دارایی و بوونی نەخۆشی کۆرۆنا بەسەدان پڕۆژەی بۆ ناوچە جیاجیاکان ڕاگەیاندووە وبە سەدان ملیاریشی بۆ تەرخان کردووە.

بەپێی بەدواداچوونێکی چرکە حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە ماوەی ھاتنی کۆرۆنا وقەیرانی دارایی وبرینی بەشە بودجەی ھەرێم لەلایەن بەغداوە  لەچەندین سێکتەری جیاجیا پڕۆژەی ئەنجامداوە ،بەپێی گوتەی ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بارزان حامید، حکومەتی ھەرێمی کوردستان سەرەڕای قەیرانی دارایی وبەڵڕوبوونەوەی نەخۆشی کۆرۆنا چەندین پڕۆژەی بۆ سلێمانی ئەنجامداوە گرنگنترینیان دروست کردنی جادەی ١٠٠مەتری سلێمانی کە چەندین ساڵە چاوەرێی دروست کردنی دەکرێت وپێش چەند رۆژیش چوار ملیاری بۆ چارەسەر کردنی کێشەی ئاوی سلێمانی ودەوروبەری تەرخانکرد بەمەش کێشەی ئاوی سلێمانی ودەوروبەری چارەسەر دەبیت کە چەندین ساڵە بەدەستیەوە دەناڵێنن ،سەرباری ئەنجامدانی چەندین پڕۆژەی دیکە .

بارزان حامید ڕوونیشی کردەوە ، ئەوانەی باس لەوە دەکەن کە سەرۆکی حکومەت جیاوازی لەنێوان شارەکان دەکات کردارەکانی گەواھیدی ئەوە دەدەن کە سەرۆکی حکومەت سەردانی ھەموو ناوچەکانی کردوە بێ جیاوازی وسەردانی ھەر ناوچەیەکی کردبێت پڕۆژەی ئەنجام داوە ، بەڵاکەسانێک چاویان بە کارەکانی کابینەی نوێ ھەڵنایەت بۆیە بەردەوام دەیانەوێت رەخنەی لێ بگرن.

ھەر لەمبارەیەوە کاوە عەلی جێگری پارێزگاری ھەڵبجە گوتی ، حکومەتی ھەرێمی کوردستان بڕیاری داوە سێ پڕۆژەی گرنگ بۆ ھەڵبجە ئەنجامبدات ،لەوانە دروست کردنی ناوچەیەکی پیشەسازی وئەوەی دیکەی دروست کردنی رێگەیەکە وحکومەت پارەی بۆ تەرخان کردووە ،بۆیە ئەمە ھەنگاوێکی باشی حکومەتە کە گرنگی بە شاری ھەڵبجە دەدات.

قایمقامی قەزای ئامێدی ئیسماعیل مستەفا باس لەوەکرد ، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ٥٣ملیاری تەرخان کردووە بۆ دروست کردنی نەخۆشخانەیەکی ١٠٠قەرەوێلەیی کە لەنێوان شێلادزە ودێرەلوک دروست دەکرێت بۆ ھەموو ناوچەکە و٢٨ ملیار دیناری بۆ پڕۆژەی جۆراو جۆر تەرخان کراوە لە سەنتەری قەزا وشەش ناحیە و١١٢پڕۆژە بۆ سەنتەری قەزا وپێنج ناحیە ،کە ١٤٧پڕۆژە سەرۆکی حکومەت رەزامەندی لەسەر داوە بە بری ٢٨ملیار دیناروھەرچی پڕۆژە ھەبوو پێشکەشی سەرۆکی حکومەتمان کرد رەزامەندی لەسەر دا .

ئەندازیار خەلات سەرپەرشتیاری پڕۆژکان لە قایمقامیەتی زاخۆ گوتی ، بەگوژمەی ٥٠ملیار دینار ٣٧پڕۆژە لەسنوری زاخۆ لەجێ بەجێ کردن دان کە بەئەنجامدانی ئەو پڕۆژانە بەشێکی زۆری کێشەکان چارەسەر دەکرێن وبەشێک لەپڕۆژەکان راستەوخۆ جێ بەجێ دەکرێن وبەشێکیش لەرێگەی تەندەرەوە دەبێت ئەوانەی کە گەورەن .

لا خۆشیەوە قایمقامی قەزای بەردەرەش خەلیل  مەحمود رایگەیاند، لەلایەن پارێزگاری دھۆک ئاگادار کراوینەتەوە کە ئامادەکاری بکەین وپلانی خۆمان دابنێین و ئێمە ٥٠پڕۆژەمان ئامادەکردووە بۆ ئەوەی جێ بەجێ بکرێت ،چونکە بڕیارە سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان سەردان ھەموو قەزاکان بکات وکۆمەڵێک پڕۆژە رابگەینێت،بۆیە ئێمەش چاوەرێی ھاتنی سەرۆکی حکومەت دەکەین.

قایمقامی قەزای ئاکرێش مازن محەمەد گوتی، ئێمەش خۆمان ئامادەکردووە ولیستی پرۆژەکانمان ئامادەکردووە کە ٥٠پڕۆژە دەبێت بۆ ئەوەی سەرۆکی حکومەت رەزامەندی لەسەر بدات ودەست بەجێ بەجێ کردنی بکرێت.

جگە لەوەش لەئێستادا لەدھۆک ناوچەیەکی پیشەسازی دروست دەکرێت کە ھەزار و٥٠٠کارگەوشوێنی خەزن کردنی خۆراکی لەخۆ دەگرێت ،کە جگە لەوانە ٩ناوچەی دیکەی پیشەسازی لە ناوچە کانی دیکەی کوردستان دروست دەکرێن وبڕیارە لەمانگی داھاتوو بەردی بناغەی ناوچەیەکی دیکە دروست بکرێت.

لەسنوری پارێزگای ھەولێریش بڕیارە سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان سەردانی قەزاکان بکات و پڕۆژە رابگەینێت ،بۆ ئەو مەبەستە قایمقامی قەزای سۆران کرمانج عزەت گوتی ، لەسەر راسپاردەی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان داوامان لێ کراوە کە لیستی پڕۆژەکانی خۆمان ئامادە بکەین وئێمە تا رۆژی پێنج شەممە ئامادەکاریەکانمان تەواو دەبێت کە پڕۆژەکانمان بەبری زیاتر لە١٥ملیار دینار دەبێت.

جێگەی ئاماژەیە ئەمە بەشێکە لوپڕۆژانەی کە سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لەماوەی ھاتنی کۆرۆنا وقەیرانی دارایی بڕیاری لەسەر داوە وپارەی بۆ تەرخان کردوون وبڕیاریشە پرۆسەکە بەردەوام بێت.

بەپەلە

وەهاب هەڵەبجەیی چۆن هەوڵى نانەوەى شەڕى هەورامى و سۆرانى دەدات لەژێر ناوى کوڵەباڵەکەدا

وەرن لە کۆمێنت زیاتر لەوبارەوە بخوێنەرەوە بەرپرسە هەورامیەکانیش هاتنەسەر خەت حاجى تاهیر هەورامیی پیاوێکى سەرمایەدارى …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *