سەركردەیەكی بزووتنەوەی گۆڕان هۆشداری بە ئەندامانی فراكسیۆنی حزبەكەی لە پەرلەمانی عێراق دەدات كە قەبووڵی ناكەن كار بۆ لاهوور جەنگی بكەن.
نزار مه‌حموود ئه‌ندامی جیڤاتی گۆڕان”هۆشیار عه‌بدوڵا و ئه‌وان له سه‌ره‌تای چوونه نێو حكوومه‌تەوە پێداگربوون له‌سه‌ر ئەوەی گۆڕان به‌شداری له حكوومه‌ت بكات، دواتر ئێستا هه‌ڵوێستیان گۆڕیوە، ئێمه بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له پێناوی مه‌بادیئێك دروست بووه.
نزار مەحموود پرسیاری ئەوە لە پەرلەمانتارانیان دەكات ئاخۆ بۆچی ڕەخنە لە یەكێتی ناگرن لە كاتێكدا ”بە دوو ئەوەندە لە حكوومەت بەشدارە و خۆیشی بە ئۆپۆزسیۆن نیشان دەدات، كەچی قۆرخكارییەكان دەكەونە سنووری یەكێتی.
هۆشداریشی دا كە ”ئەگەر دەركەوێت هۆشیار عەبدوڵا و ئەوان سەر بە ڕێكخراوێكی دیكە بن، دەبێت بەپێی دەستووری گۆڕان، لە بزووتنەوەكە جیاببنەوە“. گوتیشی: ”خۆمان د‌ركمان بەوە كردووه و باسیشمان كردووه كە لاهوور جەنگی كار له‌سه‌ر گۆڕان ده‌كات و جێگایی داخه، بەڵام قەبووڵ ناكرێت ئه‌و براده‌رانه‌ی ئێمه له به‌غدا بچن كار بۆ ئه‌و بكه‌ن، پێشموانیە ئه‌وه‌نده لاواز بن كار بۆ لاهوور بكه‌ن، به‌س ئه‌گه‌ر بزانین شتی وا كراوه، قەبووڵی ناكه‌ین.
ئەوەشی وەبیر هۆشیار عەبدوڵا هێنایەوە كە ”ئەگەر گۆڕان نەبوایە، هۆشیار و ئەوانی دیكە كەس نەیدەناسین و كەس بە كاری لۆكاڵی ناناسرێت، بەڵكوو خەڵك لە نێو ئۆرگاندا دروست ده‌بێت، بۆیه هیچ كه‌سێك به‌بێ پشتیوانیی حزب ناتوانێت سه‌ركه‌وێت، به تایبه‌ت لە كاری سیاسی‌دا.