دامەزراوەى نێودەوڵەتيى نرخاندن Moody’s، وا پێشبينى دەكات تاكو ساڵى ٢٠٢١ نرخى بەرميلى نەوت لە نێوان ٤٠ بۆ ٤٥ دۆلار بێت.
بەگوێرەى ئەو راپۆرتەى كە لەلايەن خزمەتگوزارى وەبەرهێنەرانى Moody’s وە ئامادەكراوە، پێشبينى سێكتەرى نەوت و گازى جيهانى كە لە ئێستادا لە پێگەيەكى نێگەتيڤدايە، بە پشتبەستن بەو بووژانەوەى چاوەڕوانكراوە تاكو حوزەيرانى ٢٠٢١ جێگير دەبێت.
كۆمپانياكانى نەوت و گاز، لە دواى ئەو بووژانەوەى كە لە چارەگى دووەمى ئەمساڵدا بەدەستيانهێناوە، سوود لە ويستى زۆر لەسەر بەرهەمى پاڵاوتگەكان دەبينن، بەڵام بە بەراورد لەگەڵ ساڵى پار تاكو ساڵى ٢٠٢١ بە لاوازى دەمێنێتەوە.
نرخەكانى نەوت كە لە ماوەى نيسان-حوزەيران كەمێك بە ئاراستەى بەرزبوونەوە رۆيشتووە، تاكو ساڵى ٢٠٢١ لە ئاستى نزيكەى ٤٠ بۆ ٤٥ دۆلار بۆ بەرميلێک دەمێنێتەوە