نوێترین هەواڵ
سەرەتا / عێراق / پەرلەمانی عێراق بۆ خوێندنەوەی چەند پرۆژەیاسایەک کۆدەبێتەوە

پەرلەمانی عێراق بۆ خوێندنەوەی چەند پرۆژەیاسایەک کۆدەبێتەوە

ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە و خوێندنەوەی یەکەم دەکات بۆ ژمارەیەک پرۆژەیاسا، لەوانەش هەمواری یاسای کۆلێژی پۆلیس و چەند پرۆژە یاسایەکی دیکە.کاژێر 12ی نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە و بەرنامەی کاری  کۆبوونەوەکەش بریتییە لە:- چاوخشانەوە بە تانەی دروستی ئەندامێتی هەندێک لە پەرلەمانتاران.

 – خستنەڕووی رێکارە یاساییەکان لەبارەی ئەو پرۆژە و پێشنیازانەی کە رەوانەی لیژنەکان کراون.- خوێندنەوەی یەکەم بۆ پرۆژەیاسای هەمواری یاسای کۆلێژی پۆلیس ژمارە 37ـی ساڵی 2000

– پرۆژەیاسای هەمواری یەکەمی یاسای دەستەی سەرپەرشتی دادوەریی ژمارە 29ـی ساڵی 2016. 

هۆشیار قەرداخ، بڕیاردەری پەرلەمانی عێراق راگەیاند، هەر لەو دانیشتنەدا خوێندنەوەی یەکەم دەکرێت بۆ پرۆژەیاسای ئەندامبوونی عێراق لە پرۆتۆکۆلی ساڵی 2005ـی هەمواری رێککەوتنی نەهێشتنی کارە نایاساییەکانی دژی سەلامەتی دەریاوانی ساڵی 1988. 

پرۆژەیاسای هەمواری سێیەمی یاسای جێبەجێکردنی پرۆژەکانی ئاودێری ژمارە 138ـی ساڵی 1971 و پرۆژەیاسای هەمواری دووەمی یاسای پلەبەندی پزیشکی ڤێتێرنەری ژمارە 136ـی ساڵی 1980. هەروەها گفتوگۆی گشتی. بەشێکی دیکەی کاری دانیشتنەکەی ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق دەبن. ئەمڕۆ پێنجشەممە 10ـی ئەیلوولی 2020 دوا وادەیە بۆ ئەوەی فراکسیۆنەکانی نێو پەرلەمانی عێراق بە فەرمی هەڵوێستی خۆیان سەبارەت بە شێوازی دیاریکردنی بازنەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمان رەوانەی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی عێراق بکەن.

بەپەلە

بە فرۆکەی بێفرۆکەوان ھێرش کرایە سەر ئۆتۆمبێلێک لە بەغدا و 2 سه‌ركرده‌ی كه‌تائیبی حزبوڵڵا كوژران

بەگوێرەی ئاژانسەکانی هەواڵی عێراقی، لە ئاکامی بۆردومانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ سەر ئۆتۆمبێلێک لە ناوچەی مەشتەلی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *