په‌كه‌كه به جلوبه‌رگی مه‌ده‌نییه‌وه خۆیان ده‌خزێننه ناو دانیشتووانی گونده‌كانی سنووری پارێزگای سلێمانی و داوا له هاووڵاتییان ده‌كه‌ن خانووی ناو باخ و موڵكه‌كانیان پێبده‌ن.
هاووڵاتییه‌كی گوندی گه‌ڵاڵه‌ی سنووری ماوه‌ت ڕاگه‌یاند، چه‌كدارانی په‌كه‌كه جلوبه‌رگی تایبه‌ت به‌خۆیان لابردووه و جلوبه‌رگی مه‌ده‌نیان له به‌ركردووه، ئێستا هاتوونه‌ته ناو دانیشتووانه‌وه.
ئه‌و هاووڵاتییه كه به‌هۆی ناسراوی له‌ناوچه‌كه‌دا ناوی بڵاو ناكرێته‌وه گوتی، هه‌رچه‌نده داوا له په‌كه‌كه ده‌كه‌ین لێمان دوور بكه‌ونه‌وه، به‌ڵام ئه‌وان گوێمان پێناده‌ن. هه‌روه‌ك دووپاتی كرده‌وه كه ئێسته گوشاریان بۆ خه‌ڵكی هێناوه و داوای خانوو و موڵكه‌كانیان لێ ده‌كه‌ن و ده‌یانه‌وێ به‌ته‌واوی له ئاوه‌دانییه‌كاندا جێگیر بن.
لای خۆیه‌وه زیاد كاكه ڕه‌زا، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی ڕاگه‌یاند، په‌كه‌كه له دووری هه‌زاران كیلۆمه‌تره‌وه هاتوون و سه‌رئێشه بۆ دانیشتووانی گونده‌كانی شارباژێڕ و ماوه‌ت دروست ده‌كه‌ن.
دووپاتی كرده‌وه كه شوێنی خه‌باتی په‌كه‌كه باكوری كوردستانه نه‌ك باشووری كوردستان.
په‌كه‌كه له سنووری گونده‌كانی گه‌ڵاڵه، قامیش، سه‌فره‌و زه‌روون و چیای ئاسۆس و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی تری ماوه‌ت و شارباژێڕ باره‌گایان هه‌یه و سه‌رانه له خه‌ڵكی وه‌رده‌گرن، ڕێگه‌ش ناده‌ن هیچ كه‌سێك مۆبایلی زیره‌ك و كامێرای پێبێت.